هه‌ولێر: ده‌ستگیركردنی نزیكه‌ی 120 سواڵكه‌ر

K24 – هه‌ولێر:
بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی فریاكەوتنی ھەولێر، ئەمڕۆ لە ھەڵمەتێكدا نزیكەی 120 سواڵكەری ترافیك لایتەكانی دەستگیركرد.
سواڵكه‌رێك بۆ كوردستان24 گوتی: "هه‌ژارین و كرێچین، مووچه و شوێن و به‌شه خۆراكی مانگانه‌مان نییه".
ئه‌وه‌شی گوت: "ئه‌و پاره‌یه‌ی په‌یدای ده‌كه‌م 15 هه‌زاره 19 هه‌زار دیناره به شیری بده‌م به حه‌فازه‌ی بده‌م چی لێبكه‌م؟؟".
رائید ئاژار له پۆلیسی هه‌ولێر گوتی: "تێیدایه كۆمه‌ڵه كه‌سێك له گه‌ڕه‌كێك كۆده‌كاته‌وه و ده‌ڵێ فڵانه ترافیك لایت هی خۆمانه و ده‌رۆزه‌ی تێدا ده‌كه‌ین".
محەممەد گۆمەشینی توێژەری كۆمەڵایەتی ده‌ڵێت: "ئه‌وانه‌ی ده‌ستگیر ده‌كرێن نابێت وه‌ك رابردوو ئازادبكرێن، ئه‌وانه‌ی ئاواره و په‌نابه‌ران ببرێنه‌وه كه‌مپه‌كان، ئه‌وانه‌شی هاووڵاتی خۆمانن ده‌ستگیر بكرێن".