تولەمار گوندێكی باكووری كوردستان داگیردەكەن

ئەو گوندە لەلایەن تولەمارەكان داگیركراوە، ژنان بە گیسك تولەمارەكان لە دیوارەكان دەكەنەوە و دەیانكوژن، دوای ئەوەی دەگەڕێنەوە ماڵەكانیان.
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/0f5ccd3d-378e-4996-8491-c90c93f8b4fe/CilpiyanSahmarGundeEliheDagirkirin.ism/manifest

K24 - ھەولێر:

لە گوندێكی سەر بە شارۆچكەی ئێلا لە باكووری كوردستان زیادبوونی تولەمارمەترسی دروستكردووە، ھاووڵاتیانی ئەو گوندە بەھۆی تولەمارەكان ناتوانن بڕۆنەوە ماڵەكانیان داوای ھاوكاریدەكەن.

لە گوندی زەلی سەر بە ئێلا  كاتێ خۆرئاوادەبێت تولەمارەكان دەردەكەون، ئەو گوندە لەلایەن تولەمارەكان داگیركراوە، ژنان بە گیسك تولەمارەكان لە دیوارەكان دەكەنەوە و دەیانكوژن، دوای ئەوەی دەگەڕێنەوە ماڵەكانیان،ھەروەھا پیاوەكانی ئەو گوندە خانووەكانی خۆیان و كۆڵانەكان دەرمان دەكەن تا گوندەكەیان لە تولەمارەكان بپارێزن.

محەممەد نوری گونەش، موختاری گوندەكە دەڵێت: ھەموو رێوشوێنێكمان گرتەبەر، بەڵام نەمانتوانی كۆتایی بەو تولەمارانە بێنین، بۆیە داوا لە لایەنی پەیوەنداردەكەین بە ھاورمان بێن.

موختاری گوند رەوشی گوندەكەی لە رێگەی(كوردستان24) باسكردوو، گوتی: "لە گوندی ئێمە تولەمار لە وەرزی بەھار ئێواران دەردەكەون شەوانە ناھێڵن لە گوندەكە پاڵكەوین، ھەرچەندە ئێمە دەرمان دەكڕین و بەكاردەھێنین، بەڵام كە شەو ھات دەردەكەونەوە بەھیچ شتێ كەم نابن، لە ماڵی ئێمەن لەناو خواردنەكانی ئێمەن ناتوانین وا بژین، داوا لە لایەن پەیوەندارەكان دەكەین چەند كەسێك بنێرن بۆ ئەوەی لێكۆڵین بكەن، رێگەیەكمان نیشانبدەن".

ئەكرەم كاڤاك ھاووڵاتی گوندەكە دەڵێت، گەر چارەسەری ئەوە نەكرێت كەس لە گوند نامێنێت.

ئەو ھاووڵاتیە گوتی: "ئێمە ژیانمان نەماوە، داوا لە لایەنی پەیوەندار دەكەین تكایان لێدەكەین بە كۆپتەر و باڵەفڕبە ھەر جۆرێك بێت ئێمە دەخوازین دەرمان بەكاربێنن، ئێمە دەرمان بەكارھێناوە بەڵام كۆتایان پێنایێت، چونكە ھیچ دەرفەتێكمان نەماوە، بۆ ئەوەی چارەسەرێكمان بۆ بدۆزنەوە بانگی راگەیاندنەكانمان كرد".