دیپلۆماتكارێكی پێشووی ئه‌مریكا: ئێستا ده‌رگای سه‌ربه‌خۆیی واڵایه
K24 – هه‌ولێر:
پیتەر گالبرێت دیپلۆماتکاری پێشووی ئەمریکا لە لێدوانێکی تایبەتدا به کوردستان24ی راگەیاند، ئێستا ده‌رگای سه‌ربه‌خۆیی واڵایه و ته‌نیا ئه‌وه ماوه گه‌لی كورد به ده‌رگاكه‌دا تێپه‌ڕبێت.
پیته‌ر گالبرێت گوتی: "به‌شداریم له چه‌ندین كه‌سی سه‌ربه‌خۆیی كردووه له وڵاتانی بۆسنیا و كڕواتیا ته‌یمووری رۆژهه‌ڵات".
گالبرێت گوتیشی: "كوردستان له چاو ئه‌و وڵاتانه له پێشتره و زیاتر بۆ سه‌ربه‌خۆیی ئاماده‌یه".
ئه‌و دییپلۆماتكاره‌ی پێشووی ئه‌مریكا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد: "ئێستا ده‌رگای سه‌ربه‌خۆیی واڵایه و ته‌نیا ئه‌وه ماوه گه‌لی كورد به ده‌رگاكه‌دا تێپه‌ڕبێت".
روونيشيكرده‌وه: "ره‌نگه بۆچوونی فه‌رمیی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ یه‌كپارچه‌یی عێراق بێت، به‌ڵام زۆربه‌یان كوردیان خۆشده‌وێت".
پیته‌ر گالبێرت له نێوان ساڵانی 1993 بۆ 1998 باڵوێزیی ئه‌مه‌ریكا بووه له كراوتیا,
دوای رووخانی رژێمی پێشووی عێراقيش له هه‌رێمی كوردستان وه‌ك راوێژكار كاری كردووه.