ئه‌ندامێكیی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كگرتوو: نابێت هیچ هێزێك به‌م دۆخه رازیی بێت
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌بوبه‌كر عه‌لی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كگرتوو له لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ كوردستان24 رایگه‌یاند: نابێت هیچ هێزێكی سیاسيی به‌رپرس به‌م دۆخه‌ی كوردستان قایل بێت.
ئه‌بوبه‌كر عه‌لی گوتی: "ئێمه له بارودۆخێكدا ده‌ژین ده‌بێت بۆ ده‌ره‌وه‌ی خۆمان یه‌ك گوتاربین، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه له‌به‌رده‌م قۆناغێكی هه‌ستیارداین".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كگرتوو گوتیشی: "له‌سه‌روبه‌ندی دووباره‌بیناكردنه‌وه‌ی سیستمی سیاسیی و زه‌مینه‌سازكردن بۆ ریفراندۆم و بردنه‌وه‌ی شه‌ڕی داعشداین".
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: "هه‌موو ئه‌م ئه‌ركه گه‌وره نه‌ته‌وه‌ییانه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م ته‌حه‌ددا و ده‌رفه‌تانه جۆرێك له ته‌وافوق و سازانی نیشتمانی له‌نێوان لایه‌نه‌كان ده‌وێت".
ئه‌وه‌شی گوت: "پێم باشنییه هیچ هێزێك په‌راوێز بخرێت و ململانێ سیاسییه‌كان قووڵبكرێنه‌وه".