هه‌ڵوێستی حزبه‌ ئیسلامییه‌كان له‌ باره‌ی پشتگیری ئیسرائیل بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان

یه‌كگرتوو، بزووتنه‌وه‌ و كۆمه‌ڵ بۆچوونی جیاوازییان هه‌یه‌
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/450844ec-4ecc-46e9-a8c6-e65a93da6634/esrael%20w%20eslamiakan.ism/manifest

K24 - هه‌ولێر:

حزبە ئیسلامییەکانی باشووری کوردستان لە بارەی هەڵوێستی وەزیری بەرگری ئیسرائیل بە رامبەر پشتگیری راگەیاندنی دەوڵەتی کوردستان بۆچوونی جیاوازیان هەیەو بریاردەری ئەنجوومەنی سەرکردایەتی کۆمەڵی ئیسلامی ئەم هەڵوێستەی ئیسرائیل بە مجامەلەی سیاسی دەزانێت و یەکگرتوو و بزووتنەوەی ئیسلامیش هەر پشتگیرێکی نێودەوڵەتی  لە هەر کەس و دەوڵەت و بێت بە پێوست دەزانن.

ئیسرائیل به‌ر له‌ هەموو دەوڵەتە عەرەبییە ئیسلامییەکان، بەردەوام پشتگیری سەربەخۆی دەوڵەتی کوردستان دەکات، ئەمەش لە باشووری کوردستان بۆچوو‌نی جیاوازی لێ دەکەوێتەوە، بە تایبەت لە نێو حزبە ئیسلامییەکاندا.

یەکگرتووی ئیسلامی، بۆچوونی وایە دەبوایە دەوڵەتە عەرەبییەکان، پێش ئیسرائیل و وڵاتانی رۆژئاوا، پشتگیری دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستانیان بکردایە.

کۆمەڵی ئیسلامی کە بۆچوونی لە یەکگرتوو و بزووتنەوە لە بارەی سەربەخۆی کوردستان جیاوازە، بریاڕدەری ئەنجوومەنی سەرکردایەتی ئەو حزبە پێیوایە، ئەو هەڵوێستەی ئیسرائیل "مجامەلەی سیاسییە" و هۆکارێك دەبێت بۆ تێکچوونی پەیوەندییەکان هەولێر و وڵاتانی ناوچەکە.

بزووتنەوەی ئیسلامی هەر جۆرە پشتگیرییه‌ك، کە ئیسرائیل یان وڵاتانی دیکە بێت، بۆ سەربەخۆی کوردستان بە پێوست دەزانێت، هۆکارێکیش دەبێت بۆ پشتگیری نێودەوڵەتی بۆ راگەیاندنی سەربەخۆی کوردستان.

لەگەڵ نزیکبوونەوەی کۆتایی 100 ساڵەی رێککەوتن نامەی سایکس پیکۆ، قسە لەسەر داڕشتنەوەی سنووره‌كانی رۆژهەڵاتی ناوەراست دەکرێت، بە تایبەت عێراق و سوریا.

موشی یعالون، وەزیری بەرگری ئیسرائیل ئاشکرایکرد، وڵاتەکەی پشتگیری سەربەخۆی کوردستان دەکات، وەك ئامرازێك بۆ سەقامگیری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.