به ڤیدیۆ.. بایرن تاكه نوێنه‌ره‌كه‌ی ئیتاڵیای له چامپیۆنز لیگ ده‌ركرد
K24 ـ هه‌ولێر
له یارییه‌كی ئاگرین و لوتكه‌دا له یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناخی 16ـی چامپیۆنز لیگ هه‌ردوو یانه‌ی بایرن میونشن و یوڤێنتۆس ڕووبه‌ڕووی یه‌كتر بوونه‌وه، یارییه‌كه‌یش به چوار گۆڵ به‌رانبه‌ر دوو گۆڵ به‌سوودی یانه باڤارییه‌كه‌ی ئه‌ڵمانیا كۆتایی هات.
یانه‌ی خانمه پیره‌كه‌ی له خوله‌كی 5ـی گێمی یه‌كه‌م له ڕێگه‌ی پۆڵ پۆگبا تۆڕی بایرن میونشنیان هه‌ژاند و به گۆڵێك پێشكه‌وتن.
دواتر ئه‌ستێره‌ی كۆلۆمبی خوان كوادرادۆ له خوله‌كی 28 ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ یوڤی دوو هێنده لێ كرد، كاتێك له خوله‌كی 28 گۆڵی دووه‌می تۆمار كرد.
له گێمی دووه‌م تیپه‌كه‌ی گواردیۆلا له ڕێگه‌ی (لیڤاندۆڤسكی و تۆماس موله‌ر)ـه‌وه ئه‌نجامه‌كه‌یان یه‌كسان كرده‌وه.
دواتر له خوله‌كه‌كانی 108 و 110 (تیاگۆ ئه‌لكانتارا و كۆمان) رێگه‌یان نه‌دا یارییه‌كه بگاته لێدانی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی سزا و یاریگه‌ی ئالیانز ئارینایان هێنایه سه‌ما كاتێك دوو گۆڵی یه‌ك له دوای یه‌كیان له ماوه‌ی 2 خوله‌ك تۆمار كرد و یانه‌كه‌یان بۆ قۆناخی داهاتوو په‌ڕانده‌وه.
دوای ته‌واوبوونی یارییه‌كانی ئه‌مشه‌و، كۆتایی به یارییه‌كانی قۆناخی 16 هات و ناسنامه‌ی سه‌رجه‌م یانه سه‌ركه‌وتووه‌كانی قۆناخی هه‌شت به دیاركه‌وتن، كه پێكهاتوون له(ریال مه‌درید، ئاتڵێتیكۆ، بێنفیكا، پاریس سانجێرمان، ڤۆڵفسبۆرگـ مانچێسته‌ر سیتی، بارسێلۆنا و بایرن میونشن).
بڕیاریشه پاشنیوه‌ڕۆی رۆژی هه‌ینی دادێ مه‌راسیمی تیروپشكی قۆناخی هه‌شتی چامپیۆنز لیگ ڕابكێشرێت.