ئەمڕۆ وەزیری دەرەوەی دەرەوەی بەریتانیا دەگاتە ھەولێر

بڕیارە فلیپ ھاموند، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا بگاتە ھەرێمی كوردستان لەگەڵ مسعود بارزانی، سەرۆكی ھەرێمی كوردستان كۆببێتەوە

K24 – ھەولێر:

بڕیار وایە ئەمڕۆ وەزیری دەرەوەی بەریتانیا بگاتە ھەولێر لەگەڵ سەرۆكی ھەرێمی كوردستان كۆببێتەوە.

بڕیارە فلیپ ھاموند، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا بگاتە ھەرێمی كوردستان لەگەڵ مسعود بارزانی، سەرۆكی ھەرێمی كوردستان لە بارەی دواین پێشھاتەكانی شەڕی داعش و ھاوكارییە سەربازییەكانی حكوومەتی بەریتانیا بۆ ھێزی پێشمەرگەی كوردستان كۆببێتەوە.

بەریتانیا ئەندامی سەرەكی ھاوپەیمانێتی نێودەوڵەتیە دژ بە داعش بە سەرۆكایەتی ئەمریكا ، ئەو وڵاتە چەند راوێژكاری سەربازیان لە ھەرێمی كوردستان ھەیە، مەشق و راھێنان بە ھێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان دەكەن.

ئەو سەردانەی فلیپ ھاموند، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا دوای ئەوەوە ھات، دوێنێ سەردانی بەغدای پایتەختی عێراق ھات، لەگەڵ حەیدەر عەبادی، سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆبووەوە، ئاماژە بە سەركەوتنەكانی ھێزەی پێشمەرگەی كوردستاندا لە شەڕی دژ بە داعشدا.