بەڕێوەبەری بانکی جیهانی لە عێراق: هەرێمی کوردستان پێویستی بە هاوکاری هەیە

"ئێستا حكوومەتی ھەرێمی كوردستان خزمەت گوزاری گشتی و تایبەتی و كۆمەڵایەتی بۆ تەواوی خەڵكی ھەرێم دابین دەكات بەتایبەتی پەنابەران"
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/78cc04bb-5534-4bb7-8485-bab9cf5a6483/sebal%20-%20cihan%20bank.ism/manifest

K24 – ھەولێر:

سیبەل كولاكز، بەڕێوەبەری بانكی جیھانی لە عێراق لە دووەم رۆژی دیداری سلێمانی رایگەیاند، هەرێمی کوردستان پێویستی بە هاوکاری هەیە.

سیبەل كولاكز رایگەیاند: "حكوومەتی ھەرێمی كوردستان پێویستی بە ھاوكاری ھەیە، بۆ ئەنجامدان و جێبەجێكردنی ئەو دۆخە ئاڵۆزەی كە تیایدایە، حكوومەتی ھەرێم خوازیارە پێداویستیەكانی ئەو كەسانە دابین بكات، كە ئاستی بژێوی ژیانیان لە خوارەوەیە، ئەركی پاراستنی ئەو كەسانەی لە سەر شانە، ھەروەھا كاری لە پێشینەی حكوومەتی ھەرێم و ئێمە ئەوەیە تەواوی كەرتەكان ھاوبەشی پێبكەین لەگەڵ كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی".

سیبەل كولاكز گوتیشی: "ئێستا حكوومەتی ھەرێمی كوردستان خزمەت گوزاری گشتی و تایبەتی و كۆمەڵایەتی بۆ تەواوی خەڵكی ھەرێم دابین دەكات بەتایبەتی پەنابەران، كە تا ئێستا زیاتر لە ملیۆنێك و 800 ھەزار پەناخواز روویان لە ھەرێمی كوردستان كردووە، ئەمەش كاریگەری راستەوخۆی لە ھاووڵاتیان ھەرێمی كوردستان كردووە".

بەڕێوەبەری بانكی جیھانی لە عێراق گوتی: "ئەو ژمارە زۆرە پەنابەرە كاریگەری بەرێژەی لە 24% داھاتی ھەرێمی كوردستان كردووە، چونكە زۆرینەی  پەنابەران ژن و منداڵن پێویستیان بە ھاوكاری زیاتر ھەیە، ئەوەش كێشەی حكوومەتی ھەرێمی كوردستانی ئاڵۆزتر كردووە، حكوومەتی ھەرێم لەو روانگەوە پێویستی بە ھاوكاری ھەیە".

سیبەل كولاكز دەشڵێت: "كوردستان كە كۆمەڵگەیەكی وەرگرە، بەھۆی رووتێكردنی ئەو ھەموو پەنابەرانە كاریگەری راستەوخۆی  لەسەر بژێوی ژیانی ھاووڵاتیانی ھەرێمی كوردستان كردووە".