وه‌زاره‌تی رۆشنبیری ژماره‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی كه‌مده‌كاته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی رۆشنبیری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به فه‌رمانێك، ژماره‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌كه‌ته‌ی كه‌مكرده‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش، ژماره‌ی ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییانه‌ی كه‌مده‌كرێنه‌وه، نزیكه‌ی 160 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ده‌بن.
له فه‌رمانه‌كه، ئاماژه به بڕیاری سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كراوه، كه تایبه‌ته به رێكخستنه‌وه و پێداچوونه‌وه به په‌یكه‌ری رێكخستنی وه‌زاره‌ته‌كان و تێیدا ئاماژه به پێكهێنانی لێژنه‌یه‌كی تایبه‌ت ده‌كات، بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و كاره.
به گوێره‌ی فه‌رمانێكی وه‌زاری، وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له 4 خاڵدا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی راگه‌یاندن، وه‌رزش، لاوان، كتێبخانه له سه‌رجه‌م پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان ده‌بنه یه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و له‌مه‌ودوا وه‌كو به‌ش مامه‌ڵه ده‌كه‌ن.
به گوێره‌ی فه‌رمانه‌كه، په‌خشی رادیۆی نه‌ورۆز له هه‌ولێر و سلێمانی و په‌خشی زارۆتیڤی، به "شێوه‌یه‌كی كاتی" راده‌گیرێن.
فه‌رمانه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری، ئاماژه به‌وه ده‌كات، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی رۆشنبیری سریانی و توركمان، له پارێزگاكان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییان نامێنێت و ته‌نها به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ژمێریاری ده‌بێت.
له فه‌رمانه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری، كه واژووی خالید عه‌بدولڕه‌حمان دۆسكی به‌سه‌ره و له رێكه‌وتی 16ی ئادار/ مارس ده‌رچووه، بڕیاره‌كان له 1ی نیسان جێبه‌جێ ده‌كرێن.