به‌رهه‌م ساڵح: ئه‌وه‌ی بۆ ئێمه ره‌خساوه بۆ باپیرانمان نه‌ڕه‌خساوه
K24 - سلێمانی:
به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆكی بۆردی زانكۆی ئه‌مه‌ریكی، له كۆتا رۆژی چواره‌م دیداری سلێمانی، تایبه‌ت بۆ كوردستان 24 گوتی: "قه‌یرانه‌كانی ناوچه‌كه به‌م دیدارانه چاره‌سه‌ر ناكرێت، به‌ڵام ئه‌م جۆره دیدارانه بایه‌خی خۆی هه‌یه".
به‌رهه‌م ساڵح گوتیشی: "له ساته‌وه‌ختێكی قه‌یراناویدا كه له ناوچه‌كه‌دا هه‌یه، به‌رپرسێكی زۆری عێراقی و كوردستان و به هه‌مانكاتدا نوێنه‌رانی وڵاتان له كوردستان كۆبوونه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش ده‌رخه‌ری بایه‌خی كوردستان و ئه‌زموونه‌كه‌یه‌تی به‌لای ئه‌وانه‌وه".
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، له ساڵڕۆژی كاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌دا، له وتاری سه‌رجه‌م به‌شداربووه‌كان، باس له كاره‌ساته‌كه‌دا كراوه.
هه‌روه‌ها گوتی: "له‌كاتێكدا ئه‌و دیداره‌مان به‌ستووه، له مانگی ئایار ئه‌مساڵ، 100 ساڵ به‌سه‌ر سایكس پیكۆدا تێده‌په‌ڕێت و وڵاتانی زلهێر به‌بێ پرسی كورد، خاكی ئه‌و گه‌له‌یان دابه‌شكرد".