ڤیدیچ راهێنه‌ری داهاتووی مانچێسته‌ر یونایتد ئاشكرا ده‌كات
K24 ـ هه‌ولێر
یاریزانێكی پێشووی یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد ئاماژه به شوێنگره‌وه‌ی لویس ڤان گال ده‌كات و پێیوایه ئه‌م پۆسته له نێوان یه‌كێك له (مۆرینهۆ و گیگز) یه‌كلایی ده‌بێته‌وه.
نیمانیا ڤیدیچ، یاریزانی سڕبی پێشووی یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد له ده‌ستپێكی ئه‌مساڵ له ته‌مه‌نی 34 ساڵیدا به فه‌رمی وازهێنانی له یاریكردن ڕاگه‌یاند، له دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ BBCـی بریتانیادا ده‌ڵێت: یاریده‌ده‌ره‌كه‌ی ئێستای ڤان گال كه (ڕایان گیگز)ـه باشترین كه‌سه بۆ وه‌رگرتنی پۆستی راهێنه‌رایه‌تی مانچێسته‌ر یونایتد.
ڤیدیچ ده‌شڵێت: من زۆر سه‌رسامم به بیرۆكه‌كانی گیگز و ئه‌و كه‌سێكی شیاوه بۆ ئه‌م پۆسته، هه‌رچه‌نده دڵنیاش نیم ئه‌و تاچه‌ند بۆ ئه‌م ئه‌ركه ئاماده‌یه.
له باری مۆرینهۆوه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه ئه‌و راهێنه‌ره پورتوگالییه رابردوویه‌كی پڕ له ده‌ستكه‌وتی هه‌یه، له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: پێموایه بۆ وه‌رزی دادێ له نێوان گیگز و مۆرینهۆ یه‌كێكیان ده‌بێته ڕاهێنه‌ری شه‌یتانه سووره‌كان.
له باره‌ی داهاتووی خۆشییه‌وه، هێما بۆ ئه‌وه ده‌كات كه حه‌ز ده‌كات پۆستێكی به‌رێوه‌به‌ری له یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد وه‌ربگرێت.
نیمانیا ڤیدیچ، پێشتر له یانه‌كانی سپارتاك مۆسكۆ، مانچێسته‌ر یونایتد و دوایین یانه‌ش كه یاریی بۆ كردووه ئینته‌ر میلانی ئیتاڵی بووه.