خزمەتی سەربازيی فەرمانبەران و هاووڵاتیانی ئاسایی ده‌گرێته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
عەمید محەممەد سالم حەمدی، لە بەشی كاروباری یاسایی وەزارەتی بەرگری عێراق رایگه‌یاند، پڕۆژه یاسای خزمه‌تی سه‌ربازیی به ناچاری فه‌رمانبه‌ران و هاووڵاتیانی ئاسايى ده‌گرێته‌وه.
عه‌مید محه‌ممه‌دا سالم حه‌مدی گوتی: "له پرۆژە یاساكه‌دا ئاماژە بە دوو گرووپ كراوە یەكەمیان ئەو فەرمانبەرانەن كە لە دامه‌زراوه حكوومییه‌كاندا دەوام دەكەن، دووەمیشیان هاووڵاتیانی ئاسایین".
حەمدی گوتیشی: "ئەو فەرمانبەرانەی خزمەتی سەربازيی دەیانگرێتەوە ، هەمان مووچەی خۆیان بۆ خەرج دەكرێتەوە".
روونيشيكرده‌وه: "بەڵام ئەو كەسانەی فەرمانبەر نین، مووچەكانیان وەك مووچەی ئەو سەربازانە دەبێت، كە ئێستا لە ڕیزەكانی سوپادان".
مانگی رابردوو وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا گوتبووی: "ئه‌نجوومه‌نی به‌رگریی پڕۆژه یاسای خزمه‌تی زۆره‌ملێی (خزمه‌تی ئاڵا)ی په‌سه‌ندكرد بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی شورای ده‌وڵه‌ت بۆ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی بینێرێت بۆ ئەوەی پەسەندی بکەن".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتبوو: "به مه‌به‌ستی گونجانی له‌گه‌ڵ ئه‌و قۆناغه و دۆخی نوێی سیاسیی و سه‌ربازیی كه وڵاته‌كه پێیدا تێپه‌ڕده‌بێت، هه‌روه‌ها بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه نیشتمانییه‌كان ئه‌و پڕۆژه یاسایه په‌سه‌ند كرا".
له سه‌رده‌می حوكمڕانی رژێمی پێشووی عێراق، خزمه‌تی سه‌ربازیی زۆره‌ملێ په‌یڕه‌و ده‌كرا و له دوای ته‌مه‌نی 18 ساڵییه‌وه زۆربه‌ی هاوڵاتیانی عێراق ده‌بوایه به‌شداربن له "خزمه‌تی سه‌ربازیی".
دوای رووخانی ئه‌و رژێمه ساڵی 2003 سوپای عێراق هه‌ڵوه‌شایه‌وه و جارێكی دیكه ئه‌و سوپایه دامه‌زرایه‌وه و سیستمی "خۆبه‌خش" له ریزه‌كانی سوپای عێراق بووه جێگره‌وه‌ی خزمه‌تی زۆره‌ملێ.
له دوای هاتنی چه‌كدارانی داعش بۆ عێراق و داگیركردنی چه‌ند شارێکی عێراق لە لایەن چەکدارانی ئەو گرووپەوە، داوای دووبارە پەیڕەوکردنی خزمه‌تی سه‌ربازیی زۆره‌ملێ له لایه‌ن لایه‌نه عێراقییه‌كانه‌وه چڕ بوویەوە.
ئەمە لە کاتێکدایە به‌گوێره‌ی یاسا كارپێكراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، هه‌ر یاسایه‌ك كه له په‌رله‌مانی عێراقه‌وه ده‌رده‌چێت له هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێناكرێت، تاكوو په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان یاساكه په‌سه‌ند نه‌كات.
عه‌لی ئه‌ركه‌وازی په‌یامنێری كوردستان24 له به‌غدا له‌وباره‌یه‌وه راپۆرتێكی ئاماده‌كردووه.