نرخى نه‌وت به‌رزترین ئاستیی له 2016 تۆمارده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
به‌هۆی زیادبوونی هیواكان به رێككه‌وتنی گه‌وره به‌رهه‌مهێنه‌رانی نه‌وت، ئه‌مڕۆ گرێبه‌سته پێشوه‌خته‌كانی نه‌وتی خاوی ئه‌مریكا ئاستێكی نوێی له 2016 تۆماركرد.
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ نرخی نه‌وتی خاوی ئه‌مریكا گه‌یشته 40.23 دۆلاری ئه‌مریكیی، پێشتریش نرخه‌كه‌ی گه‌یشتبووه 40.55 دۆلار.
نرخی نه‌وتی خاوی جۆری برێنت بووه 41.56 دۆلاری ئه‌مریكیی، ئه‌و جۆره‌ی نه‌وت پێشتر نرخه‌كه‌ی تا 41.71 به‌رزببوویه‌وه.
له‌وه‌ته‌ی رێكخراوی وڵاتانی هه‌نارده‌كاریی نه‌وت (ئۆپیك) بیرۆكه‌ی جێگیركردنی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتیان خستووه‌ته‌ڕوو، نرخی نه‌وت زیاتر له 50% به‌رزبووه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز