رێگە بە خۆپیشاندەران نهدرا بچنە ناوچەی سەوزی بهغدا
K24 - بهغدا:
لە بەغدا رێگری لەسەدان خۆپیشاندەر و لایەنگرانی موقتەدا سەدر کرا بچنە ناوچەی سەوز.
بڕیار بوو ئەمڕۆ ھەینی، لەسەر داوای موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر، خۆپیشاندەران روو لە ناوچەی سەوزی بەغدا بکەن.
بهر له گەیشتنی خۆپیشاندەران، رێگه سەرەکییەکان داخران و ژمارەیەکی زۆری پۆلیس له ناوچهكه بڵاوەیان پێکرا.
موقتەدا سەر داوای لە ھەوادار و لایەنگرانی کردووە لە پێناو چاکسازی ریشەیی لە حکومەتی عێراقدا، بەردەوام بن لە خۆپیشاندان و ئەمرۆش بریار بوو خۆپیشاندان ببەنە ناوچەی سەوز.
ئێوارەی ئەمڕۆ خۆپیشاندەرانیش ھەڵیانكوتایە سەر خاڵێكی پشكنین لەبەردەم دەروازەی ناوچەی سەوز و پۆلیسەكانیش رێگریان لێكردن.
ناوچەی سەوز دەکەوێتە رۆژئاوای روباری دیجلە، لە ساڵی ٢٠0٣ ەوە وەك ناوچەیەکی تایبەت دیاریکراوە و تەنھا باڵەخانە حکومییەکان و ماڵی بەرپرسە باڵاکانی عێراق و باڵیۆزخانەی وڵاتانی تێدایە.