ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتوو: كورد دەمێكە خەونی سەربەخۆیی ھەیە
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان رایگه‌یاند، قۆناغی ئێستا كوردستان جیاوازه و ده‌بێت له‌سه‌ر مه‌سه‌له نیشتمانییه‌كان رێكبكه‌ون.
ئەبوبەکر عەلی، ئەندامی سەرکردایەتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان گوتی: "قۆناغی ئێستای ھەرێمی كوردستان جیاوازەو دەبێت ھەموو لایەنەكان لەسەر مەسەلە نیشتیمانییەكان رێكبكەون".
هه‌روه‌ها گوتی: "كورد دەمێكە خەونی سەربەخۆیی ھەیەو دەرفەتێكی باشیش ھەیە، ئەوەش بە رێككەوتن و یەكڕیزی ناوماڵی كورد بەدەستدێت".