فشار ده‌خه‌ینه سه‌ر به‌غدا واژووكردنی په‌یماننامه‌ی رۆما
K24 - هه‌ولێر:
ڤیان ده‌خیل، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له باره‌ی ناساندنی كومه‌ڵكوژی كوردانی ئێزدی، له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه، گوتی: "هه‌رچه‌نده ئه‌و تاوانه له‌سه‌ر خاكی ئه‌مه‌ریكا رووینه‌داوه، تا ئه‌وان پابه‌ندی هیچ شتێك بن، به‌ڵام له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی كاریگه‌ریی خۆی هه‌یه".
ڤیان ده‌خیل، راشیگه‌یاند، پێویسته هه‌ڵمه‌تێكی نێوده‌وڵه‌تی سازبكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تی، دان به جینۆسایدكردنی كوردانی ئێزدی‌دا بنێت.
هه‌روه‌ها گوتی: "هه‌موو هه‌وڵێكی خۆمان ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی فشار بخه‌ینه سه‌ر حكوومه‌تی به‌غدا، بۆ ئه‌وه‌ی واژوو له‌سه‌ر په‌یماننامه‌ی رۆما بكات بۆ ئه‌وه‌ی دادگای لاهای لێكۆڵینه‌وه له‌و تاوانانه بكات".
ڤیان ده‌خیل، له باره‌ی هه‌وڵه‌كانی بۆ به جینۆسایدناساندنی ئه‌و كه‌یسه له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی گوتی: "له یاسای نێوده‌وڵه‌تی، جینۆساید ده‌بێت له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تێك به‌رامبه‌ر به كۆمه‌ڵێك ئه‌نجامدرابێت، به‌ڵام ئێستا ئێستا ده‌وڵه‌تێكی فه‌رمی نییه و له حاڵه‌تی ناساندنی كه‌یسه‌كه به جینۆساید، كێ به‌رپرس ده‌بێت له قه‌ره‌بووكردنه‌وه، چونكه داعش ته‌نها گرووپێكی تیرۆریستییه".