گەنجێكی ئەندەنوسی پلاستیك بۆ سووتەمەنی دەگۆڕێت
K24 - ھەولێر:
ئەو گەنجە كارخانەیەكی بچووكی دروستكردووە و پلاستیك دەگۆڕێت بۆ سووتەمەنی.
حەمیدی داھێنەری بیرۆكەكە گوتی: "گۆڕینی پلاستیك بۆ سووتەمەنی ئەوەی من دەیكەم گۆڕینی پلاستیكە بۆ ڕیشەكەی، ئەویش سووتەمەنییە واتە وزە".
حەمیدی داھێنەری دەشڵێت: "بیرۆكەی گۆڕینی پلاستیك بۆ سووتەمەنی سەرەتا من تەنیا دەمویست ببمە كارسازێك و سووتەمەنی لە كەرەستەی سەرەتایی دروست بكەم كە بەئاسانی دەستمان دەكەوێت، بەڵام كە دەستم پێكرد، ھەستم بەزۆربوونی زبڵ لە وڵاتەكەمدا كرد، بۆیە بیرم لە چارەسەركردنی دۆخەكە كرد، لەیەك تاقیكردنەوەدا سەركەوتوو بووم و ئێستا داوا لە حكوومەت دەكەم ھاوكاریم بكات".
دانیشتوانی جاكارتا لە 10 ملیۆن كەس زیاترە و رۆژانە بە ھێندەی چەند یاریگایەكی تۆپی پێ زبڵ فڕێدەدەن، بۆیە كارەكەی حەمید ھەرچەندە ئەوپەڕی ھەستكردن بەبەرپرسیارەتییە و ڕێنیشاندەرە بۆ ھاووڵاتییانی دیكە، بەڵام بەتەنیا چارەسەری ئەودۆخە ناكات و پێویستی بەھاوكاری حكوومەت و رێكخراوانی حكوومی ھەیە.