عێراق سێیەم بۆڕی گواستنەوەی نەوت دروستدەكات

ئەو پرۆژەیە لەلایان کۆمەڵێک کۆمپانیای چینی و عرەبییەوە جێ بە جێ دەکرێت

K24 – ھەولێر:

عێراق سێیەم بۆڕی راكێشانی نەوت دروستدەكات بۆ ھەناردەكردنی نەوت ، کە لەلایان چەند کۆمپانیاکی چینی و  عربیەوە جێبەجێ دەکرێت.

لە پێناو زیادکردنی ھەناردەی نەوتی عێراق و گەیاندنی بە باکووری  ئەفریقا  عێراق سێ یەم  بۆڕی نەوت بۆ ھەناردەکردن دروستدەكات, کە بۆڕییەکە لە بەسرەوە دەست پێ دەکات تا بەندەری عەقبە لە ئوردەن و میسر , گوتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق عاسم جیھاد،رایگەیاند: ئەو پرۆژەیە لەلایان کۆمەڵێک کۆمپانیای چینی و عرەبییەوە جێ بە جێ دەکرێت  و حکوومەتی عێراق ھیچ بڕە پارەیەک نادات بەڵکو دوایی بە شێوەی قیست لە قازانجی پارەی نەوت پارەی ئەو کۆمپانیانە دەدات، پرۆژەکە ماوەی سێ ساڵە لە گەڵاڵەکردندایە , لە ئێستادا پڕۆژەکە چووەتە بواری جێبەجێکردن.

عێراق نەوتی خۆی لە رێگەی بەندەرەكانی باشوور لە بەسڕە دەفرۆشێت لە رێگەی كەشتی بە دروستكردنی ئەو بۆڕییە دەبێتە سێیەم بۆڕی ھەناردەكردنی نەوت لە عێراق و یەكەم بۆڕی كارای ھەناردەی نەوت لە بەسەڕە.