سیمیۆنی له باره‌ی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی بارسێلۆنا چی ده‌ڵێت؟
K24 ـ مه‌درید
دیێگۆ سیمیۆنی راھێنەری یانەی ئاتڵێتیكۆ مەدریدی ئیسپانی بە تووشبونی لەگەڵ بارسێلۆنا لە قۆناخی چارەگی كۆتایی چامپیۆنزلیگ دڵخۆشە و پێیوایە یاری بەرامبەر یانە بەھێزەكان خۆشترە.
سیمیۆنی ئەرژەنتینی دەڵێت: راستە بارسا لە ئێستا باشترینە، بەڵام ئێمە یانەی یەك ولاتین و باش شارەزای یەكترین، چانسی ھەردولامن بۆ سەركەوتن وەك یەكە.
سیمیۆنی خۆی بە بێ چانس نازانێت كە بەرامبەر بارسا یاری دەكات، پێیوایە بە بردنەوەی لە بارسێلۆنا ھەنگاونانە بۆ بەدەستھێنان چامپیۆنزلیگی ئەمساڵ.
له قۆناخی چاره‌گی كۆتایی یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید كه‌وته به‌ر یانه‌ی بارسێلۆنای ئیسپانی و یاریی چوونیش له یاریگای كامپ ن‌و له كه‌ته‌ڵۆنیا به‌ریوه ده‌چیت.
پێشتر له 2004 هه‌ردوویانه له خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌ورووپا به‌یه‌ك گه‌یشتوون، ئه‌وكات ئاتڵێتیكۆ توانی بارسا له چامپیۆنز لیگ دووربخاته‌وه.