فڕۆكه‌ ئیماراتییه‌كه‌ به‌هۆی خراپی كه‌شوهه‌وا كه‌وتووه‌ته‌ خواره‌وه‌

هه‌ردوو سندوقه‌ ره‌شه‌كه‌ی فڕۆكه‌كه‌ دۆزرانه‌وه‌
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/9b6290f9-f546-4b91-bb52-b855692aef88/Russia%20Plane%20Crash.ism/manifest

K24 - هه‌ولێر:

فڕۆكەیەكی ئیماراتی كە دەیویست لە ئیماراتەوە بچێتە ڕووسیا تێكشكا و لە ئەنجامدا سەرجەم سەرنشینانی ئەو فڕۆكەیە كە ژمارەیان 62 كەس بوو گیانیان لە دەست دا .

دوای تێكشكانی فڕۆكەكەش پارێزگاری ئەو شارەی كە فڕۆكەكەی تێدا تێكشكاوە بۆ میدیاكان ڕایگەیاند، بەھۆی خراپی كه‌شوهه‌وا فڕۆكه‌كه‌ كه‌وتووه‌ته‌ خواره‌وه‌.

ئەمانە كەسوكاری ئەو سەرنشینانەن، كە نیازیان وابوو بە سواری فڕۆكەیەكی ئیماراتی بگەنەوە فڕۆكەخانەی ڕۆستۆڤی ڕووسیا، بەڵام دوای ئەوەی فڕۆكەكە تێكشكا، بە خەمبارییەوە چاوەڕوانی ھەواڵی مان و نەمانی كەسوكاریان بوون.

فڕۆكەكە لەدووری 250 بۆ 300 مەتر لە شارۆچكە ئاكسای تێكشكاوە ،بەپێی ھەموو لێكدانەوەكان تێكشكانی فڕۆكەكە بەھۆی نالەباری كەشوھەوا و زریان و خێرایی باوە بووە.

بۆ كەسوكاری ئەو قوربانیانە ھەواڵی تێكشكانی ئەو فڕۆكەیە بە جۆرێك كاریگەر بوو، كە رەنگە تا ھەتایە لە خەیاڵی ئەواندا بمێنێتەوە چونكە بەھۆی نزیكی فڕۆكەخانەكە لە شوێنی ڕووداوەكە ئەوان توانیویانە تێكشكانی فڕۆكەكە ببینن

كاتژمێر سێ و نیو بوو ڕووناكییەكی پرتەقاڵیمان لە ئاسمان دیت ، بیرمان لەوە كردەوە چی ڕوویدا ، دواتر گوێبیستی دەنگێك بووین كە لە دەنگی تەقینەوە دەچوو

لە تەنیشت شوێنی پشكنینەكەوە گوێم لە پیاوێك بوو بە بێتەلەكەی دەیگوت "فڕۆكەكە تێكشكا"

دوای ڕووداوەكەش بەرپرسانی ئەو ھێڵە ئاسمانییەی كە خاوەنی فڕۆكەكەیە ڕایانگەیاند كە فڕۆكەوانی ئەو فڕۆكەیە سێ جار ھەوڵی نیشتنەوەی داوە بەڵام بەھۆی خراپی كەش و ھەواوەتێكشكاوە و كۆی قوربانیانی ئەو فڕۆكەیەش 62 كەسە كە 7یان ستافی فڕۆكەوانی و خزمەتگوزارین و 55 یان گەشتیارن لە نێویشیاندا 33 ئافرەت و 4 منداڵ ھەیە و وەك زانراویشە ستافی فڕۆكەوانی ئەو فڕۆكەیە ھەڵگری ڕەگەزنامەی ئیسپانی و ڕووسی بوون.