دواى 6 ساڵ بۆ یه‌كه‌مجار به‌رپرسێكى ئیسڕائیلى سه‌ردانى توركیا ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
دواى چه‌ند ساڵێك له دروستبوونى گرژىی له په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان ئه‌نقه‌ره و ته‌لئه‌بیب بڕیاره به‌رپرسێكى ئیسرائیل سه‌ردانى توركیا بكات.
به گوێره‌ى هه‌واڵێكى رۆژنامه‌ى حوڕییه‌تى توركیا، بڕیاره ئه‌مڕۆ دۆر گۆڵد یاریده‌ده‌رى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئیسرائیل سه‌ردانى ئه‌نقه‌ره بكات و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى توركیا باسى ره‌وشى توركیا بكات له دواى ته‌قینه‌وه‌كه‌ى ئیسته‌نبووڵ كه بووه هۆى كوژرانى 5 كه‌س و برینداربوونى 36 كه‌س كه ژماره‌یه‌ك له‌و قوربانیانه ئیسڕائیلى بوون.
دواى رووداوى هێرشكردنه سه‌ر كه‌شتى ده‌ریایى مه‌ڕمه‌ڕه‌ى توركیا له 2010 له‌لایه‌ن هێزه‌كانى ئیسڕائیلییه‌وه كه یارمه‌تى مرۆیى بۆ كه‌رتى غه‌ززه ده‌گواسته‌وه په‌یوه‌ندیى نێوان ئه‌نقه‌ره و ته‌لئه‌بیب گرژى تێكه‌وت.
له دواى 2010 ئه‌وه یه‌كه‌م به‌رپرسى ئیسڕائیله سه‌ردانى توركیا بكات.