به‌هۆی توندوتیژییه‌وه ئاهه‌نگه‌كه‌ی چاڤیلاند راگیرا
K24 - هه‌ولێر:
بڕیاربوو ئه‌مڕۆ 20ی ئادار/ مارسی 2016، به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆز، به به‌شداری هه‌ر سێ هونه‌رمه‌ندی میللی شێروان عه‌بدوڵڵا، گۆران ئینزیبات و ئاوات بۆكانی، ئێواره ئاهه‌نگێك له پاركی چاڤیلاندی سلێمانی ساز بكرێت، به‌ڵام به‌هۆی گرژی و ئاڵۆزییه‌وه ئاهه‌نگه‌كه ساز نه‌كرا.
له‌نیا عه‌بدوڵڵای كچه بێژه‌ر و پێشكه‌شكاری ئاهه‌نگه‌كه‌ش، به‌هۆی ئه‌و توندوتیژیانه‌وه ته‌ندروستی تێكچووه و گه‌یه‌ندراوه‌ته نه‌خۆشخانه، به‌ڵام ئێستا باری ته‌ندروستی جێگره.
ده‌گوترێت به‌شێك له ئاماده‌بووانی ئاهه‌نگه‌كه، به مه‌به‌ستی وێنه‌گرتن و بینینی ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه، ویستوویانه بچنه ناو ئه‌و نووسینگه‌یه‌ی كه سێ هونه‌رمه‌نده‌كه‌ی لێ بووه.
دواتر گرژی و ئاڵۆزی له‌ناو جه‌ماوه‌ر په‌یدا بووه، وه‌ك له گرته ڤیدیۆییه‌كان ده‌رده‌كه‌وێت، نووسینگه‌كه به‌رد باران ده‌كه‌ن و ژماره‌یه‌ك كه‌سی ناو نووسنیگه‌كه بریندار ده‌بن، به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ته‌ندروستی سلێمانی، به‌هۆی گرژییه‌كانه‌وه 11 كه‌س برینداربوونه.
له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییشدا ده‌رده‌كه‌وێت، گه‌نجێك به چه‌قۆ هه‌وڵ ده‌دات، ده‌رگاكه بشكێنێت و بچێته ژووره‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كیش له پۆلیسی سلێمانی رایگه‌یاند، له‌ناو جه‌ماوه‌ری ئاماده‌بووی ئاهه‌نگه‌كه، هیچ فیشه‌كێك نه‌ته‌قێنراوه، ته‌نها ده‌نگی یارییه ئاگرینه‌كان بیستراوه.
ئارام سه‌عید، به‌ڕێوه‌به‌ری پاركی چاڤیلاند رایگه‌یاند، به‌هۆی ئه‌و توندوتیژییانه‌وه زیانی ماددی به‌ر پاركه‌كه كه‌وتووه.
به‌ڕێوه‌به‌ری چاڤیلاند راشیگه‌یاندووه، به‌هۆی توندوتیژییه‌كانه‌وه سێ ئۆتۆمبێل سووتاون و وه‌ك له وێنه‌كان ده‌رده‌كه‌ون، یه‌كێكیان SNGیه بۆ گواستنه‌وه‌ی راسته‌وخۆیه.
ئه‌وه‌شى گوتوه: ئه‌وان پێشتر پۆلیسیان ئاگاداكردووه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌وان ئه‌ركی خۆیان ئه‌نجام نه‌داوه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه به‌ختیار عه‌بدولڕه‌حمان، قائیمقامی سلێمانی له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا ده‌ڵێت: "هێزه ئه‌منییه‌كان و پۆلیسی سلێمانی توندوتیژییه‌كانی ئاهه‌نگه‌كه‌ی چاڤیلاندییان كۆنتڕۆڵكرد".
ئه‌مه له كاتێكدایه، ئه‌مڕۆ 20ی ئادار/ مارسی 2016، له زۆربه‌ی شار‌و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، له كه‌شێكی ئارام‌دا، به بۆنه‌ی هاتنی جه‌ژنی نه‌ورۆز و سه‌ری ساڵی نوێی كوردی، ئاهه‌نگ و چالاكی جۆراو ئه‌نجامدرا.