چاڤی له باره‌ی مێسی هۆشدارییه‌كی توند ده‌داته بارسێلۆنا
چاڤی هێرناندێز كاپتن و جه‌نگاوه‌ری دێرینی پێشووی بارسێلۆنا له دیمانه‌یه‌كی ته‌له‌ڤزیۆنیدا، داوا له بارسێلۆنا ده‌كات په‌له له نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی مێسی بكه‌ن.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 3 نیسانی 2017، چاڤی هێرناندێز ناوه‌ڕاستكاری پێشووی بارسێلۆنا له دیمانه‌یه‌كی ته‌له‌ڤزیۆنی له‌گه‌ڵ TV3ـی ئیسپانیا، جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه ئه‌گه‌ر بارسێلۆنا مێسی له‌ده‌ست بدات هه‌ڵه‌یه‌كی مێژوویی ده‌كات.
چاڤی ده‌شڵێت: دڵنیام مێسی گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا نوێ ده‌كاته‌وه، چونكه بارسێلۆنا پێویستی به مێسی ـیه، هه‌ڵبه‌ت مێسی ـیش پێویستی زیاتری به بارسێلۆنایه.
چاڤی گوتیشی: زه‌حمه‌ته مێسی به درێسی یانه‌یه‌كی دیكه ببینم، به‌ڵام پێویسته له‌سه‌ر كارگێرانی بارسا ئه‌م بابه‌ته پشتگوێ نه‌خه‌ن و به زووترین كات مانه‌وه‌ی مێسی له یانه‌كه مسۆگه‌ر بكه‌ن.
چاڤی ته‌مه‌ن 37 ساڵ، زیاتر له 24 ساڵی له‌سه‌رجه‌م ئاسته‌كانی بارسێلۆنا تێپه‌ڕ كرد، دواتر له هاوینی 2015 له‌سه‌ر ئامۆژگاری و رێنمایی گواردیۆلا روویكرده یانه‌ی سه‌دی قه‌ته‌ری.