که‌جه‌که‌: تێده‌کۆشین بۆ پڕۆژه‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری دیموکراتیانه‌

"ئامادەی رۆڵ ببینین بۆ لێکنزیککردنەوەی لایەنە ناکۆکەکان"

K24 - هه‌ولێر:

هاوسەرۆکایەتی کۆنسەی بەڕێوەبەری کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) رایگه‌یاند، تێدەکۆشین بۆ سەرخستنی پڕۆژەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیانەی گەل لە باکووری کوردستان و تورکیا.

له‌ راگه‌یاندراوێکدا به‌ بۆنه‌ی نه‌ورۆز و سه‌ری ساڵی کوردی، کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) رایگه‌یاند: "تێدەکۆشین بۆ سەرخستنی پڕۆژەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیانەی گەل لە باکووری کوردستان و تورکیا، هەروەها پشتیوانی پڕۆژەی فیدڕاسیۆنی دیموکراتیانەی سووریا و رۆژئاوای کوردستان دەکەین".

 له‌ به‌شێکی دیکه‌ی راگه‌یاندراوه‌که‌ی که‌جه‌که‌ هاتووه‌: "هاوکاتی پشتیوانی داخوازیە دیموکراتیەکانی گەلەکەمانین لە باشووری کوردستان و ئامادەین هاوکاری هەر پڕۆژەیەک بکەین کە بەئامانجی گۆڕانکاری دیموکراتیانە لە باشووری کوردستان پەرەی پێبدرێت، ئامادەی ئەوەین رۆڵ ببینین بۆ لێکنزیککردنەوەی دیموکراتیانەی لایەنە ناکۆکەکانی باشووری کوردستان، هەروەها جەخت لەوە دەکەینەوە کە پشتیوانی سەرجەم داخوازییە دیموکراتیەکانی گەلەکەمانین لە رۆژهەڵاتی کوردستان".

کۆما جڤاکێن کوردستان ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ کردووه‌: "دیالۆگ و پێکەوە ژیانی ئاشتیانەی سەرجەم نەتەوە و پێکهاتەکانی ناوچەکە بە چارەسەریرڕیشەیی دەبینین بۆ قەیرانەکانین و پێشتیوانی هەرهەوڵێکین بەو ئاراستەیە بدرێت، بەو هیوایەن سەرجەم گەلانی ناوچەکە دەست بدەنە دەستی یەکتر، بۆ بونیادنانی جیهانێکی نوێ و رۆژگارێکی نوێ کە بناغەکەی ئاشتی و پێکەوەژیانی هاوبەشی گەلان بێت".