كۆمكارى عه‌ره‌بى دژى فيدراڵى رۆژئاواى كوردستان ده‌وه‌ستێته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
كورد له رۆژئاواى كوردستاندا داواى سيستمى فيدراڵى بۆ كوردستان و ديموكراتى بۆ سووريا ده‌كات و ئه‌و داواكاريه‌ش له لايه‌ن كۆمكارى وڵاتانى عه‌ره‌بييه‌وه ره‌تكرايه‌وه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، كۆمكارى وڵاتانى عه‌ره‌بى رايگه‌ياند، پاراستنى يه‌كپارچه‌يى خاكى سووريا ره‌گه‌زێكى گرنگه له سه‌قامگيرى ناوچه‌كه و كۆمكارى وڵاتانى عه‌ره‌بيى پشتيوانى له نه‌خشه‌ى يه‌كپارچه‌ى سووريا ده‌كات.
جێگرى ئه‌ميندارى گشتيى كۆمكارى عه‌ره‌بى، ئه‌حمه‌د حلى گوتى: ئێمه ئه‌و داواكارييانه‌ى سه‌رده‌كێشن بۆ جيابوونه‌وه ره‌تده‌كه‌ينه‌وه و هه‌ر پڕۆژه‌يه‌كيش زيان به‌سه‌روه‌رى و يه‌كپارچه‌يى سووريا بگه‌يه‌نێت ره‌تيده‌كه‌ينه‌وه.
هه‌روه‌ها گوتى: به‌شێك له كورده‌كانيش ئه‌و داوايه ره‌تده‌كه‌نه‌وه و له رووى مه‌بده‌ئييه‌وه كۆمكارى عه‌ره‌بى پشتيوانى له يه‌كپارچه‌يى سووريا ده‌كات.
ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ى كۆمكارى عه‌ره‌بى له كاتێكدايه، كه ئه‌و كۆمكاره ئه‌ندامێتى سوورياى هه‌لپه‌ساردووه و كورسى سووريا تێيدا خاڵييه.
پێنجشه‌ممه‌ى رابردوو، هێزه كوردييه‌كانى رۆژئاواى كوردستان له كۆنگره‌يه‌كدا، داواكارى فيدراڵيان بۆ رۆژئاواى كوردستان و ديموكراتيش بۆ سووريا وه‌ك پڕۆژه‌ى سياسى خۆيان راگه‌ياند.
توركيا و سعووديه و ئه‌مريكا و وڵاتانى عه‌ره‌بى له پێشه‌وه‌ى ئه‌و لايه‌نانه بوون كه دژى ئه‌و خواسته‌ى كورد له رۆژئاواى كوردستان وه‌ستاونه‌ته‌وه.
پێشتريش، سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێمى كوردستان له به‌ياننامه‌يه‌كدا رايگه‌ياندبوو، هه‌رێمى كوردستان پشتيوانى له پرۆژه‌ى سياسى فيدراڵى بۆ رۆژئاواى كوردستان ده‌كات.