"هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات" ره‌تيكرده‌وه دان به كۆنگره‌ى ئه‌ستانه‌دا بنێت

K24 – هه‌ولێر:
گوته‌بێژى هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات عه‌قيد ته‌لاڵ سڵو، رايگه‌ياند، تا ئێستا به هۆى فشارى توركياوه بانگهێشتى كۆنگره‌ى ئه‌ستانه نه‌كراوون و ئه‌وانيش پابه‌ندى هيچ بڕيارێكى كۆبوونه‌وه‌كه نابن.
بڕياره هه‌فته‌ى داهاتوو به به‌شدارى ئێران و توركيا و رووسيا له ئه‌ستانه كۆنگره‌يه‌كى تايبه‌ت به چاره‌سه‌رى سياسى قه‌يرانى سووريا ساز بكرێت.
ئێران ره‌تيكردووه‌ته‌وه بانگهێشتى ئه‌مريكا بكرێت بۆ كۆنگره‌كه.
هاوكات عه‌قيد ته‌ڵاڵ سڵۆ، گوته‌بێژى هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات رايگه‌ياند، به هۆى فشاره‌كانى توركياوه تا ئێستا ئه‌وان كه گه‌وره‌ترين هێزى سه‌ر زه‌وين بانگهێشت نه‌كراوون.
گوتيشى: "هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات دان به كۆنگره‌كه‌دا نانێت و هه‌ر بڕيارێك له‌و كۆنگره‌يه‌ش بدرێت پێوه‌ى پابه‌ند نابێت".
هه‌روه‌ها گوتى: "ئه‌وان ئاگادارن كه لايه‌نى توركى رێگر بووه له‌وه‌ى به‌شدارى له كۆنگره‌كه نه‌كه‌ن و رووسه‌كان هۆكارى ئه‌و په‌راوێزخستنه نيين".
هه‌روه‌ها گوتى: "ئێمه يه‌قينمان هه‌يه كه لايه‌نى رووسى خواستى ئه‌وه بوو ئێمه‌ش به‌شدارى بكه‌ين".
پێشتر سه‌رۆكى رووسيا ڤلاديمێر پۆتين رايگه‌ياندبوو، له‌گه‌ڵ ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان گه‌يشتووه‌ته رێككه‌وتن بۆ ئه‌وه‌ى دانووستانى ئاشتى له ئه‌ستانه رۆژى 23ى كانوونى دووه‌م/ يه‌نايرى 2017 ده‌ستپێبكه‌ن.
گوته‌بێژى هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات روونيشيكرده‌وه، "هێزه‌كانيان له هه‌موو لايه‌ك زياتر له پێشترن بۆ ئه‌وه‌ى به‌شدارى له دانووستانه‌كانى ئاشتى بكه‌ن، به‌و پێيه‌ى له سه‌دا 30ى خاكى سووريا له ژێر كۆنترۆڵى ئه‌واندايه و هێزێكى سه‌ربازى رێك‌وپێك و خاوه‌ن پێگه‌ى جه‌ماوه‌ريين به پێچه‌وانه‌ى هه‌ندێك له‌و لايه‌نانه‌ى به‌شدارييان پێده‌كرێت كه نه هێزى سه‌ربازى و نه جه‌ماوه‌ريان هه‌يه".
ئاشكراشيكرد، پێشتر ئيداره‌ى باراك ئۆباماى سه‌رۆكى ئه‌مريكا به‌ڵێنى پێدابوون، كه هێزه‌كانيان بانگهێشتى هه‌ر جۆره دانووستانێكى ئاشتيى له باره‌ى سوورياوه بكرێن.
سه‌رچاوه: سپۆتينك.
ئ.ه