بۆسكێتس تووشی پێكان بوو

K24 ـ هه‌ولێر
سێرخیۆ بۆسكێتس، یاریزانی یانه‌ی بارسێلۆنا و هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا تووشی پێكان بوو، له‌وانه‌یه له یارییه دۆستانه‌كانی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی داببڕێت.
رۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنی رایگه‌یاندووه، بۆسكێتس په‌نجه‌ی ده‌ستی راستی شكاوه و زه‌حمه‌ته بتوانێت به‌شداریی دوو یاریی داهاتووی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی له به‌رامبه‌ر ئیتاڵیا و رۆمانیا بكات و ڤیسێنتی دێل بۆسكی، راهێنه‌ری لارۆخا ناتوانێت سوود له تواناكانی وه‌ربگرێت.
به‌ڵام رۆژنامه كه‌ته‌لۆنییه‌كه ئاشكرایكردووه، بۆسكێتس بۆ یاریی كلاسیكۆ ئاماده ده‌بێت و ده‌توانێت به‌رامبه‌ر ریال مه‌درید یاریی بكات، كه وابڕیاره رۆژی دووی نیسان ریال و بارسا له لالیگا به‌یه‌ك بگه‌ن.