رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی داوا دەكات چەك بە سعودییە نەفرۆشرێت
K24 – ھەولێر:
رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی داوا له ھەریەك لە ئه‌مریكا و به‌ریتانیا ده‌كات، چیتر چه‌ك و پێداویستی جه‌نگی به سعوودییەنه‌فرۆشن.
رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی داوا له سه‌ركرده‌كانی جیهان ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، كاتی هاتووه به‌رژه‌وه‌ندییه ئابوورییه‌كان و تایبەتیەكانتان به‌لاوه بنێن، به‌تایبه‌ت ئه‌مریكا و به‌ریتانیا له فرۆشتنه‌وه‌ی چه‌ك و پێداویستی جه‌نگی به سعودییه سڵ بكه‌نه‌وه، به‌هۆكاری ئه‌وه‌ی پێشێلكارییه‌كی مه‌ترسیداری له شه‌ڕی یه‌مه‌ن كردووه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌وە‌شدا قه‌یرانێكی مرۆیی ئه‌وتۆی دروستكردووه، كه پێشینه‌ی نییه.
هه‌روه‌ها لێبوردنی نێودەوڵەتی، داوا له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات، چاودێرییه‌كی توند و ورد بخاته سه‌ر ئه‌و چه‌كانه‌ی له شه‌ڕی یه‌مه‌ن به‌كار ده‌برێن.
رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی ئاماژه‌یان بەوەداوه، به‌ڵگه و ئاماریان له به‌رده‌ستدایه، كه ده‌یسه‌لمێنن پێشێكاریی مه‌ترسیدار ده‌رهه‌ق به‌مرۆڤ و مافه‌كانیان كراوه له میانه‌ی شه‌ڕه‌كاندا لە یەمەن.