ئه‌مریكا له یه‌مه‌ن به ده‌یان چه‌كداری قاعیده‌ی كوشت

K24 – ھەولێر:
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا (پنتاگۆن) رایگه‌یاند، هێزه ئاسمانییه‌كانی سوپای ئه‌مریكا له یه‌مه‌ن ناوه‌ندێكی سه‌ربازی چه‌كدارانی رێكخراوی قاعیده‌ی بۆمب باران كردووه‌و به‌ده‌یان چه‌كداری كوشتووه.
پیته‌ر كوك گوته‌بێژ به‌ناوی پنتاگۆن گوتی: "هێرشه ئاسمانییه‌كه له یه‌مه‌ن به‌مه‌به‌ستی له‌ناوبردنی تواناكانی رێكخراوی قاعیده له جه‌زیره‌ی عه‌ره‌ب بووه، كه ده‌كرا ببێته ناوه‌ندێكی مه‌ترسیدار له هه‌ڕه‌شه و هێرشكردن بۆ سه‌ر ئه‌مریكییه‌كان".
پیتەر كوك گوتیشی: هێرشه ئاسمانییه‌كانی ئه‌مریكا ده‌رخه‌ری تێكشكاندنی قاعیده‌یه له‌وه‌ی نه‌توانێت هیچ په‌ناگه‌یه‌كی له بار بۆ خۆ رێكخستنه‌وه بدۆزێته‌وه.
ھەروەھا پیته‌ر كوك، ناوی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی نه‌هێنا كه فڕۆكه ئه‌مریكییه‌كان بۆمب بارانیان كردووه، به‌ڵام پیتەر كوك گوتی نزیكه‌ی 70 چه‌كداری قاعیده ئه‌و سه‌ربازگه‌یان بۆ مه‌شق به‌كارده‌هێنا.
رێكخراوی قاعیدە لە ساڵی 1988 لە ئەفغانستان دامەزراوە، دوای رووداوەكانی 11 سێپتمبەری 2001 گەورەترین ھێروشی لە ئەمریكا ئەنجامدا، دوای رووداوەكە حكوومەتی ئەمریكا جەنگی راگەیاند، دژ بە ئیرھاب و توندڕەوان، دواتر ھێرشیكردە سەر قاعیدە لە ئەفغانستان پێگەی ئەو رێكخراوە، ئێستا بێھێزبووە، تەنھا لە باشووری سودان حەرەكەی بەھێزیان ماوە.