ئەپڵ ئایفۆنێكی نوێی خستە بازاڕەوە
K24 – ھەولێر:
كۆمپانیای ئه‌پل جۆره ئایفۆنێكی نوێی خسته بازاره‌وه كه ئایفۆن ئێس ئیه‌و قه‌باره‌كه‌ی بچووكه‌و نرخه‌كه‌شی هه‌رزانتره به‌راورد به‌جۆره‌كانی تری ئایفۆن، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رنجی كڕیاران رابكێشێت و ئاستی فرۆشه‌كانی له‌بازاٌڕە كاندا به‌رز بكاته‌وه.
ماتیۆ پانزارینۆ، به‌رێوه‌به‌ری گۆڤاری ته‌كنه‌لۆژیا دەڵێت: " ئه‌وه نموونه‌یه‌كی هه‌رزانه، نرخه‌كه‌ی 399 دۆلاره، ئه‌مه‌ش هه‌ڵبژاردنێكی باش ده‌بێت بۆ بازاره تازه گه‌شه‌كردووه‌كان، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی بۆ یه‌كه‌م جار ئایفۆن ده‌كڕن و بۆ ئه‌و گه‌نجانه‌ی توانای كڕینیان لاوازه، چونكه ئه‌وانه‌ی به‌ته‌مه‌نن زیاتر حه‌ز به‌شاشه‌ی گه‌وره ده‌كه‌ن، به‌ڵام پێم وایه خه‌لكێكی زۆر پێشوازی له‌م جۆره ئایفۆنه ده‌كه‌ن".
ئه‌و جۆره مۆبایله به‌هه‌رزانترین ئایفۆن داده‌ندرێت له‌نێوان ئه‌و جۆرانه‌ی كه له‌م ساڵانه‌ی دوایدا كۆمپانیای ئه‌پڵ دروستی كردوون، ئه‌وه‌ش وه‌ك هه‌نگاوێك بۆ خۆشتر كردنی بازاره‌كانی ئه‌پڵ، چونكه ماوه‌یەك بوو ئاستی فرۆشتنی ئایفۆن له‌بازاره‌كاندا وه‌ك پێوست نه‌بوو.
ئێس ئی پانی شاشه‌كه‌ی 4 بۆسه‌یه، ئه‌وه‌ش هه‌مان رووبه‌ری ئایفۆن پێنجی هه‌یه به‌ڵام قه‌باره‌كه‌ی بچووكتره، توانای كامێراكه‌شی 12 مێگا پێكسڵه و به‌چوار ره‌نگی جیاواز خراوه‌ته بازاڕه‌وه، كۆمپانیای ئه‌پڵ به‌و هیوایه‌یه به‌هۆی ئه‌و جۆره مۆبایله‌وه، به‌های راسته‌قینه‌ی خۆی له بازاڕه‌كاندا بدۆزێته‌وه و متمانه‌ی كڕیاران به‌ده‌ست بێنێته‌وه.