هاووڵاتیان و ههڵمهتی هێزه عێراقییهكان له رۆژئاوای بهغدا
K24 – ههولێر:
بە پشتیوانی فڕۆكە جەنگییەكانی ھاوپەیمانان ھێزەكانی عێراق، چەند ناوچەیەكی باكووری رۆژئاوای شاری بەغدایان لە چەكدارانی داعش پاككردووەتەوە.
سامی كازم فەرماندە له سوپای عێراق دهڵێت: "شارۆچكەی ھیت شوێنێكی گرینگە و ژمارەی دانیشتوانی لە نێوان 15 تاكو 25 ھەزار كەسە و ئەمەش ژمارەیەكی زۆرە، پلانی جددیمان ھەیە بۆ چۆڵكردنی ناوچەكە لە خەڵكی سڤیل".
محەممەد جاسم ھاووڵاتی ناوچەكەش گوتی: "كارێكمان كرد كە لە ناوچەكانی ژێر دەستی داعش دووركەوینەوە، ئەویش بە یارمەتی ھێزە عێراقيیەكان".
له 2014 داعش زۆربهی ناوچهكانی رۆژئاوا و باكووری عێراقی كۆنتڕۆڵكرد.