"هێشتا بڕیار له‌سه‌ر سه‌ردانی شاندی یه‌كێتیی بۆ توركیا نه‌دراوه"
K24 - هه‌ولێر:
به گوێره‌ی چاوپێكه‌وتنی ماڵپه‌ڕی ئه‌لمۆنیته‌ری توركی، بڕیاره شاندێكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بۆ گفتوگۆكردن له باره‌ی غازه‌وه سه‌ردانی توركیا بكات و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌نقه‌ره كۆببێته‌وه.
له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، ماڵپەری ئەلمۆنیتەری تورکی، دەپرسێت شاندێکی یەکێتی بڕیارە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر غاز بچێتە تورکیا، لەوەڵامدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت: "غاز موڵکی هەموو خەڵکی کوردستانە پێوستە حكوومەتی ھەرێمی كوردستان رێککەوتن لەو بارەیەوە بکات نه‌ك حزبه سیاسییەکان، ده‌بێت حكوومه‌تی هه‌رێم رێككه‌وتن له باره‌ی نه‌وت و غازه‌وه بكات، نه‌ك حزبه‌كان".
لەم بارەیەشەوە بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندییەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان تایبەت بە کوردستان بیست‌وچواری راگەیاند: "لە ئێستادا هیچ بانگێشتێکیان پێ نەگەیشتووە بۆ ئەوەی سەردانی تورکیا بکەن بەڵام هەر کات پێوست بکات سەردانی تورکیا دەكەن".
سه‌عدی پیره‌ی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی رایگه‌یاند، سه‌ردانی شاندی یه‌كێتی بۆ توركیا هێشتا بڕیاری له‌سه‌ر نه‌دراوه، هه‌روه‌ها گوتی: "سه‌ردانی حزبه‌كان بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵاتان به شتێكی ئاسایی ده‌بینم".