تانگۆ یاریزانێكی دیكه‌ی له‌ده‌ستدا
پاولۆ دیبالا به‌هۆی پێكانه‌وه ناتوانێت به‌شداریی یاریی نێوان هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا و چیلی بكات
دیبالا به‌هۆی گرژبوونی ماسوڵكه‌كانی نه‌یتوانی دێربی تۆرینۆ ته‌واو بكات و دوای تێپه‌ڕبوونی كاتژمێرێك یاریگه‌ی به‌جێهێشت، له‌م یارییه‌شدا یۆڤێنتۆس به چوار گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك له تۆرینۆی برده‌وه.
دواتر له راهێنانه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا دووباره ئه‌و پێكانه‌ی سه‌ریهه‌ڵدایه‌وه و تووشی گرژبوونی ماسوڵكه‌كانی بووه، به‌مه‌ش ده‌بێته چواره‌م یاریزانی تانگۆ به‌هۆی پێكانه‌وه له یاریی به‌رامبه‌ر چیلی بێبه‌ش بێت، كه هه‌ریه‌كه له خاڤیێر پاستۆری، ئینزۆ پێرێز و نیكۆلاس گایتان ناتوانن ئاماده‌ی ئه‌و یارییه بن.
وابڕیاره له‌میانی پاڵاوتنی كیشوه‌ری ئه‌مریكای باشوور بۆ مۆندیالی 2018هه‌ڵبژارده‌ی چیلی له سانتیاگۆی پایته‌خته‌وه میوانداریی ئارجێنتینا بكات.