هه‌واڵێكی خۆش بۆ هانده‌رانی تانگۆ
هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا بۆ یاریی فیناڵی كۆپا ئامێریكا تواناكانی یه‌كێك له یاریزانه پێكراوه‌كانی بۆ گه‌ڕایه‌وه، به‌ڵام هێشتا بارودۆخی 2 یاریزانی دیار نییه.
پێگه‌ی Oleـی ئارجێنتینا، له راپۆرته هه‌واڵێكدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه پزیشكه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی تانگۆ گڵۆپی سه‌وزیان بۆ دی ماریا پێكردووه و سه‌ربه‌ستیان كردووه له مه‌شق و راهێنان، به‌مه‌یش ئه‌مرۆ به‌شداریی له مه‌شقی به كۆمه‌ڵه‌ی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی كرد.
به‌پێی هه‌مان سه‌رچاوه، تاتا مارتینۆ، راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا 3 یاریزانی به‌هۆی پێكانه‌وه دوورخستۆته‌وه كه پێكهاتوون له )ماركۆس رۆخۆ، ئۆگه‌ستۆ فێرناندێز و ئیزیگوێل لاڤێزی).
هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا و چیللی له به‌ره‌به‌یانی رۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو له كات 3:00 به كاتی باشووری كوردستان به یه‌ك ده‌گه‌ن، هه‌ڵبژارده‌ی تانگۆ به رابه‌رایه‌تی لیۆنێل مێسی ده‌یانه‌وێت كۆتایی به چاوه‌ڕوانی 23 ساڵه بهێنن كه هیچ نازناوێكیان له‌م ماوه‌یه‌دا نه‌بردۆته‌وه، هه‌ڵبژارده‌ی چیللیش به ئامانجی دووباره‌كردنه‌وه‌ی سیناریۆی كۆپا ئامێریكای 2015 ده‌یه‌وێت جارێكی دیكه له فیناڵ شكست بكاته به‌شی مێسی و هاوڕێیه‌كانی.