به‌م جۆره گورچيله‌ت پاك بكه‌ره‌وه
K24 – هه‌ولێر:
گورچيله‌كانت به‌رده‌وام كارده‌كه‌ن، به هۆى خواردنى ناته‌ندرووسته‌وه هه‌ندێكجار كێشه‌ى زۆريان بۆ درووستده‌كه‌يت، به‌ڵام ئايا هه‌رگيز بيرت له‌وه كردووه‌ته‌وه، وه‌ك چۆن ده‌موچاوت ده‌شۆيت و جه‌سته‌ت پاك راده‌گريت، ئاوا گورچيله‌كانيشت پاك بكه‌يته‌وه و له ژه‌هر و بابه‌تى زيانخه‌ڕۆ رزگاريان بكه‌يت..
رێگه‌كه ئاسانه و ته‌نيا كه‌مێك خه‌مى ته‌ندرووستيى گورچيله‌كانت بێت، چونكه تێكچوونى ته‌ندرووستى ئه‌وان مرۆڤ له كۆتايى نزيكده‌كه‌نه‌وه. كه‌واته له‌مه‌ودوا ئه‌م خواردنه‌وانه به‌كاربهێنه:
گيراوه‌ى سێ‌و:
خواردنى سێ‌و چه‌ندێك گرنگ و پێويسته بۆ جه‌سته‌ى مرۆڤ، گيراوه‌كه‌ى به شێوه‌يه‌كى تايبه‌ت سوودى هه‌يه بۆ پاككردنه‌وه و شوشتنى گورچيله‌كان و دوورخستنه‌وه‌ى مادده‌ى زيانبه‌خش و پێكهاته كيمياييه كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كانى ناو گورچيله.
گيراوه‌ى توو:
باش‌ترين چاره‌سه‌ر و رێگه‌ى پاراستنى گورچيله‌كان، گيراوه‌ى تووه. گيراوه‌يه‌كى سيحرييه و رێچكه‌ى ميز پاكده‌كاته‌وه، ميكرۆبه‌كانى ناو رێچكه‌ى ميز راده‌ماڵێت و ده‌يانكوژێت، هه‌روه‌ها ترشه‌ڵۆكى ميز زياد ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى هيچ مادده و ميكرۆبێكى زيانخه‌ڕۆ نه‌توانێت له رێچكه‌ى ميزدا بمێنێته‌وه.
گيراوه‌ى ليمۆ:
گيراوه‌ى ليمۆ، وێڕاى سووده زۆره‌كانى بۆ جه‌سته، زۆرترين سوودى بۆ گورچيله‌كان هه‌يه، چونكه ترشه‌ڵۆكى ستريك ده‌رده‌دات و ئه‌وه‌ش باش‌ترين رێگه‌يه بۆ پاككردنه‌وه‌ى گورچيله‌كان.