هۆكاره‌كانى ده‌ركه‌وتنى په‌ڵه‌ى ره‌شى ژێر چاو
K24 – هه‌ولێر:
په‌ڵه‌ى ره‌شى ژێر چاو، كێشه‌يه‌كى به‌ربڵاوه، مه‌رج نييه ئاماژه بێت به هه‌بوونى نه‌خۆشى، به‌ڵام زۆر هۆكارى هه‌ن، له‌وانه نه‌خۆشييه‌كان و چوون به ته‌مه‌ندا و كه‌مخه‌وى و لێره‌دا گرنگترين هۆكاره‌كانى ده‌ركه‌وتنى په‌ڵه‌ى ره‌شى ژێر چاو ده‌خه‌ينه‌ڕوو:
نه‌خۆشييه‌كانى گورچيله:
هه‌بوونى نه‌خۆشى له گورچيله‌ى مرۆڤدا هۆكارى سه‌ره‌كييه بۆ ده‌ركه‌وتنى په‌ڵه‌ى ره‌ش له ژێر چاودا. به تايبه‌تى هه‌وكردنى گورچيله و هه‌وكردن له حه‌وز و هه‌بوونى شێرپه‌نجه و له‌ده‌ستدانى پرۆتين.
نه‌خۆشييه‌كانى دڵ:
هه‌بوونى ئازار له سينگ و نه‌خۆشييه‌كانى تايبه‌ت به دڵ و هه‌ناسه‌ته‌نگى و ئه‌و جۆره نه‌خۆشييانه‌ى له رێگه‌ى پشكنينى تايبه‌ته‌وه ده‌رده‌كه‌ون، هۆكارن بۆ درووستبوونى په‌ڵه‌ى ره‌ش له ژێر چاودا.
ميخائيل بوگرى، پزيشكى تايبه‌ت به نه‌خۆشييه‌كانى دڵ، ده‌ڵێت: كاتێك مرۆڤ گرفتارى نه‌خۆشييه‌كانى دڵ ده‌بێت ئازار هه‌ندێكجار له قاچ و قوليدا ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌رى نه‌كات ئازاره‌كه هه‌ڵده‌كشێت بۆ به‌شى سه‌ره‌وه‌ى جه‌سته‌ى و ره‌نگه ببێته هۆى درووستبوونى په‌ڵه. به‌ڵام مه‌رج نييه هه‌ر جارێك په‌ڵه‌ى ره‌ش ده‌ركه‌وت ئاماژه بێت بۆ نه‌خۆشييه‌كانى دڵ.
چوونه ناو ته‌مه‌نه‌وه:
به‌شێك له هۆكاره‌كانى درووستبوونى په‌ڵه‌ى ره‌ش له ژێر چاودا ره‌نگه بۆ چوونه ناو ته‌مه‌ن و هه‌ڵكشانى ته‌مه‌نه‌وه بێت، به تايبه‌تى له ته‌مه‌نى به‌ساڵاچووندا. زۆرينه‌ى ئه‌وانه‌ى نه‌شته‌ركارى جوانكارييان ئه‌نجامداوه به هه‌ڵكشانى ته‌مه‌ن رووبه‌ڕووى ئه‌و حاڵه‌ته ده‌بنه‌وه.
نه‌خۆشييه‌كانى جگه‌ر:
يه‌كێكى ديكه له هۆكاره‌كانى درووستبوونى په‌ڵه‌ى ژێرچاو، وێڕاى كه‌مخه‌وى و دابه‌زينى خێراى كێشى جه‌سته، هه‌بوونى گرفتى ته‌ندرووستييه له جه‌رگدا. هه‌بوونى نه‌خۆشييه‌كانى جگه‌ر و هه‌وكردن به تايبه‌تى ده‌بنه هۆى درووستبوونى ئه‌و جۆره په‌ڵانه.
ئاوسان
ئاوسانى جه‌سته يان به‌شێك له ئه‌ندامه‌كانى جه‌سته، هه‌بوونى هه‌ستيارى، هه‌وكردن، هه‌وكردنى جيوبى لوت، ماندووبوون و داهێزرانى به‌رده‌وام، هۆكارن بۆ ده‌ركه‌وتنى په‌ڵه‌ى ره‌شى ژێر چاو.
نه‌خۆشييه‌كانى رژێنى ده‌ره‌قى:
يه‌كێكى ديكه له هۆكاره‌كانى ده‌ركه‌وتنى په‌ڵه‌ى ره‌شى ژێر چاو هه‌بوونى نه‌خۆشييه له رژێنى ده‌رقييدا و كارنه‌كردنى ئه‌و رژێنه‌يه به شێوه‌يه‌كى ته‌ندرووست.
سه‌رچاوه: health.mail.ru