دەوامی فەرمی قوتابخانەكان دەست پێدەكاتەوە

K24 - ھەولێر:

وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ دەوامی فەرمی لە قوتابخانەكان لە ھەرێمی كوردستان دەست پێدەكاتەوە.

لە راگەیاندراوێكدا وەزارەتی پەرەوەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: "رۆژی شەممە 26-3-2016، دەوامی فەرمی لە قوتابخانەكان دەستپێدەكاتەوە و كۆتایی بە پشووەكانی نەورۆز و مانگی ئادار دێت".

بە گوێرەی خشتەی پشووە فەرمییەكانی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، پشووی بەھار و بەورۆز لە قوتابخانەكانی سەر بە وەزارەتی پەروەردە لە ھەرێمی كوردستان، لە 11ی ئاداری دەست پێدەكات و دوای جەژنی نەورۆز كۆتایی پێدێت و دەوامی فەرمی دەست پێدەكاتەوە.