بارسێلۆنا هه‌موو كارێك بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌م یاریزانه ده‌كات
.jpg)
K24 ـ هه‌ولێر
بارسێلۆنا لەسەرداوای لویس ئینریكی دەستی بە ھەوڵەكانی بۆ گواستنەوەی مەسعود ئۆزێلی ئەڵمانی و یاریزانی یانەی ئەرسنال كردەوە.
ئەمجارەیان بارسا ھەموو كارێك دەكات تا ئەو یاریزانە بگوازێتەوە.
لەو كاتەی ریال مەدرید ئۆزێلی دا بە ئەرسنال، ئەوەی یەكلا كردەوە كە نابێت بیفرۆشێتەوە بارسا، ئەگەر بیدات بە ھەر یانەیەكیش كە زیاتر لە چل ملیۆن یۆرۆ بێت، دەبێت 33%ـی بۆندەكەی بدەن بە ریال، ئێستا بارسا دەیەوێت سێ یاریزانی یانەكەی لە پێناو ئۆزێل بەتۆپچیەكان بدات.
ئەمەیش ھەر یەك لە یاریزانان، ئاردا تۆران، ساندرۆ و مونیر حەدادین.
ئۆزێل لەگەڵ یانەكەی باشترین ئاست پێشكەش دەكات و زۆرترین گۆڵی بۆ ھاوڕێكانی لە پرێمەرلیگ دروست كردووە.
ئۆزێلی ته‌مه‌ن 28 ساڵ، به ڕه‌سه‌ن كوردی باكووری كوردستانه و خاوه‌نی ره‌گه‌زنامه‌ی ئه‌ڵمانیایه و ماوه‌ی 6 ساڵه یاریی بۆ هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی مانشافته‌كانی ئه‌ڵمانیا ده‌كات، پێشتر له 2008 له یانه‌ی شالكه‌وه په‌یوه‌ندی به یانه‌ی ڤێرده‌ربرێمن كرد و دواتر له 2010 په‌یوه‌ندی به یانه‌ی ریال مه‌دریده‌وه كرد، دوای 3 ساڵ ریال مه‌درید به یانه‌ی ئارسێناڵی فرۆشت.