لە باکووری کوردستان 2 گەریلای پەكەكە گیانیان لە دەستدا

ئۆپەراسیۆنی لە ناوچەكە ئەنجامدراوە

K24 - ھەولێر:

لە شەڕێكی سەختدا لە نێوان پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) و سوپای توركیا، لە چیای ئامانۆسان دوو گەریلای په‌که‌کە گیانیان لە دەستدا و دوو سەربازی توركیاش بریندار بوون.

دوێنێ سوپای توركیا ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە چیای ئامانۆسان لە سنووری شاری ئەنتاكیا ئەنجامدا، لەو كاتە لەگەڵ گەریلاكانی پەكەكە رووبەڕووی یەكتر بوونەتەوە و شەڕێكی سەخت لە نێوان پەكەكە و سوپای توركیا روویدا.

بە گوێرەی زانیارییەكان لە ئەنجامی ئەو شەڕەدا دوو گەریلای پەكەكە گیانیان لە دەستدا و دوو سەربازی توركیش برینداربوون و بریندارەكانی سوپای بە مەبەستی چارەسەری تەندروستی گواستراونەتەوە نەخۆشخانە.

لەم چەند رۆژەی دوایدا سوپای توركیا ئۆپەراسیۆنی بەرفراوانی لە چەند ناوچەیەكی باكووری كوردستان دژ بە ئەندام و لایەنگرانی پەكەكە دەست پێكردووە و لە چەندین ناوچەش ھاتووچۆ قەدەغەكراوە.

سەرچاوە: DHA