بۆچى له كاتى ماچدا چاو داده‌خه‌يت
K24 – هه‌ولێر:
مێشكى مرۆڤ بۆى ئه‌سته‌مه له كاتى به‌ركه‌وتنى وه‌ك ماچكردن، پشت به هه‌ستى بينبين ببه‌ستێت.
زانايانى بوارى فيزيۆلۆجيا، ده‌ڵێن: مرۆڤ كاتێك ماچ ده‌كات، چاوى داده‌خات بۆ ئه‌وه‌ى مێشكى زياتر چڕبكاته‌وه له‌سه‌ر ئه‌ركێكى تايبه‌ت به به‌ركه‌وتن.
توێژينه‌وه نوێيه‌كه له زانكۆى هۆلوواى پادشايى له‌نده‌ن له باره‌ى به‌ركه‌وته پێستى و نيگاييه‌كانه‌وه ئه‌نجامدراوه.
به پێچه‌وانه‌وه، زانايانى بوارى ده‌روونى ده‌ڵێن، مه‌وداى د‌رك كردن به هه‌ستى به‌ركه‌وتن ده‌وه‌ستێته سه‌ر ئاستى وه‌رگرتنى هه‌ستى به‌رامبه‌ر له رێگه‌ى هه‌ستى بينينه‌وه.
توێژينه‌وه‌كه ئه‌وه‌شى ده‌رخستووه، خه‌ڵك وه‌ڵامى هه‌ستى به‌ركه‌وتن ده‌داته‌وه به شێوه‌يه‌كى كه‌متر ئه‌گه‌ر بێت و چاوى سه‌رقاڵى روانين بێت و داى نه‌خستبێت.
سه‌رچاوه: independent