ئه‌و هه‌شت شته‌ى كه‌سايه‌تييت وێران ده‌كه‌ن.. ئاگاداريان به
K24 – هه‌ولێر:
شاره‌زايه‌كى بوارى گه‌شه‌پێدانى خودى ئوستراليا، بێرديس لۆگ، ده‌ڵێت: سه‌ره‌ڕاى قه‌باره‌ى ئه‌و ئامانجانه‌ى هه‌وڵيان بۆ ده‌ده‌يت و سه‌ره‌ڕاى هه‌موو ئه‌و رێگرييانه‌ى رووبه‌ڕووت ده‌بنه‌وه، هه‌موو شتێك په‌يوه‌ندى به‌وه‌وه هه‌يه كه له ده‌روونى خۆتدا بڕوات پێى هه‌يه، يان له مێشكتدا ئاماده‌گى هه‌يه.
لوگ، گوتيشى: زۆر بيروباوه‌ڕى چه‌وتو چه‌وێڵ هه‌ن، كه له واقيعدا بوونه‌ته هۆكارى زۆربه‌ى كێشه‌كانى ژيانت.
يه‌كه‌م: وه‌ك پێويست باش نييم:
ئه‌مه يه‌كێكه له بيروباوه‌ڕه باوه‌كان، لاى زۆربه‌مان باوه. له ده‌روونى خۆماندا بڕيامانداوه كه ئێمه باش نيين. تواناكانى خۆمان له‌به‌رچاو ناگرين. له هه‌مووى خراپتر ئه‌وه‌يه هه‌ر له بنه‌ڕه‌ته‌وه نازانين خاوه‌نى چ خه‌سڵه‌تێكى باشيين.
پێويسته بڕوا به‌وه بهێنيت، كه تۆ باشييت و به توانايت. تا متمانه‌ت به خۆت نه‌بێت ناتوانيت سه‌ركه‌ويت.
دووه‌م: هيچ كه‌س منى خۆش ناوێت:
ئه‌وانه‌ى ئه‌و بڕوايه‌يان هه‌يه، به گشتيى كاتێكى ناخۆش ده‌گوزه‌رێنن. به بێ ئه‌وه‌ى هه‌ست بكه‌ن، كات له لايان ناگوزه‌رێت. ئه‌و بۆچوونه له هه‌ڵسوكه‌وته‌كانى له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ريدا ره‌نگده‌داته‌وه.
چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌يه، بزانيت كێن ئه‌وانه‌ى له ژيانتدا خۆشت ده‌وێن، ئه‌وانه‌ش بدۆزيته‌وه كه خۆشت ده‌وێن و به هه‌ستێكى نوێوه رووبه‌ڕووى ژيان ببيته‌وه.
سێيه‌م: شياوى ئه‌وه نييم:
لوگ، ده‌ڵێت: هيچ كاتێك بير له‌وه مه‌كه‌ره‌وه كه تۆ شياوى ئه‌وه نييت پێى گه‌يشتووى يان خه‌ونت پێوه بينيوه و هه‌ميشه ئه‌وه‌ت له‌به‌ر چاو بێت كه به هيچ شتێك ناگه‌يت تا له ناخه‌وه بڕوات پێى نه‌بێت و خۆتى بۆ به‌شياو نه‌زانييت.
چواره‌م: هێشتا كامڵ نييم:
خراپترين بۆچوون ئه‌وه‌يه، له ناخه‌وه هه‌ست بكه‌يت هێشتا ناكامڵى و كاتێكى زۆرت به‌سه‌ر بردووه و پێنه‌گه‌يشتووى. ئه‌وه هه‌ستێكى خراپه و باشتر وايه بۆ هه‌ر قۆناغێكى ته‌مه‌ن هه‌ست بكه‌يت كه تۆ ئه‌و كه‌سايه‌تييه‌ت هه‌يه كه پێويسته هه‌تبێت.
پێنجه‌م: كه‌س هاوكاريم ناكات:
به‌دواى پشتيوانى راسته‌قينه‌دا بگه‌ڕێ. به‌ڵام سه‌ره‌نجام هه‌ر به‌و ئه‌نجامه ده‌گه‌يت كه پشتيوانى راسته‌قينه‌ى خۆت، خۆتى، نه‌ك كه‌سى ديكه.
شه‌شه‌م: پارێزراو نييم و له ئه‌ماندا نييم:
هه‌ندێكجار ره‌نگه ئه‌و بڕوايه راست بێت، به‌ڵام پێويسته لاوه‌كييانه بير‌ى لێبكه‌يته‌وه. نابێت ئه‌و بۆچوونه بتخاته ناو ترس و نيگه‌رانييه‌وه. ئه‌وه خراپترين هه‌سته كه تووشت ده‌بێت. هيچ كاتێك خۆت راده‌ستى ئه‌و جۆره بيرۆكه‌يه مه‌كه. به‌هێزتر به و پشت به خۆت و تواناكانت ببه‌سته.
حه‌وته‌م: من ته‌نيام، هه‌ست به ته‌نيايى ده‌كه‌م:
كاتێك هه‌ستت كرد ته‌نياييت، خێرا بير له‌وه بكه‌ره‌وه ژيانت بگۆڕيت، تێكه‌ڵى خه‌ڵك ببه و چالاكى جۆراو جۆر ئه‌نجام بده.
هه‌ست به‌وه بكه، كاتێك هۆگرى شتێك ده‌بيت، بۆشاييه ده‌روونى و سۆزدارييه‌كانت بۆ پڕ ده‌كاته‌وه و پشتيوانێكى ده‌روونى به‌هێزت ده‌بێت.
هه‌شته‌م: من هيچ نييم:
لوگ ده‌ڵێت: خۆ بچووككردنه‌وه و به كه‌م سه‌يركردنى خۆت گه‌وره‌ترين تاوانه به‌رامبه‌ر به خۆتى ئه‌نجامده‌ده‌يت. كاتێك بڕوا به‌وه ده‌كه‌يت كه تۆ هيچ نييت، ئيدى به واقيعى و كرده‌يى هيچ نابييت.