ئاڵوگۆڕی کشتوکاڵی و په‌له‌وه‌ریی له نێوان کوردستان و عێراق ده‌ستی پێده‌کاته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زیری کشتوکاڵی هه‌رێمی کوردستان رایگه‌یاند، هه‌نارده و هاورده‌ی کشتوکاڵ و په‌له‌وه‌ریی هه‌رێمی کوردستان که ماوه‌یه‌ک بوو له لایه‌ن حکوومه‌تی به‌غدا راگیرا بوو ده‌ستی پێکرده‌وه.
عه‌بدولستار مه‌جید، له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوک رایگه‌یاند: "دوای ماوەیەک وەستانی ھەناردە و ھاوردەی بەروبوومی کشتوکاڵی و پەلەوەریی نێوان ھەرێمی کوردستان و ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق، جارێکی دیکە جموجوڵی بازرگانیی دەستی پێکردەوە ."
وه‌زیری کشتوکاڵی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان گوتیشی: "لە مانگی شوباتی ئەمساڵەوە بە پاساوی بوونی ئەنفلۆنزای باڵندە لە ھەرێمی کوردستان، ھەردوو وەزارەتی کشتوکاڵ و بازرگانیی عێراق بڕیاریدا رێگریی بکه‌ن لە چوونی ھەموو بەرھەمێکی پەلەوەریی و ئالیکی ئاژەڵی ھەرێم بۆ ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق و ئەوەش کاردانەوەی وەزارەتی کشتوکاڵی هه‌رێمی لێکەوتەوە" .
به بیانووی بوونی ئه‌نفلۆنزای باڵنده له هه‌رێمی کوردستان هه‌ردوو وه‌زاره‌تی بازرگانی و کشتوکاڵی عێراق له مانگی شوباتی ئه‌مساڵ رێگریان له هه‌نارده‌ی په‌له‌وه‌ریی و ئالیکی ئاژه‌ڵی، دوای فشاره‌کانی هه‌رێم له‌سه‌ر ئه‌و کێشه‌یه، لیژنەیەکی هاوبه‌ش له نێوان هه‌ردوولا پێکھێنرا و دەرکەوت ھیچ حاڵەتێکی ئەنفلۆنزای باڵندە لە ھەرێمی کوردستان بوونی نیە، بۆیە حکوومەتی ناوەند بڕیاره‌که‌ی ھەڵوەشاندەوە .
لە نوسراوێکی وەزارەتی کشتوکاڵی ھەرێمی کوردستان کە ئاراستەی وەزارەتی ناوخۆی ھەرێم کراوە، ئاماژە بەوەکراوە لەمەودوا جموجۆڵی بازرگانیی لەنێوان ھەرێم و بەغدا ئاسایی بوەتەوە و، دەتوانن ڕێگە بە چوونی بەرھەمی پەلەوەریی و کشتوکاڵیی ھەرێم بدرێت بۆ ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق .