گۆڕانكارییه‌كانی عه‌بادی روون نین

ئه‌شواق جاف:

K24 - هه‌ولێر:

ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، رایگه‌یاند، ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی له‌ عێراق كه‌ بڕیاره‌ بكرێن، روون نییه‌ و پرۆسه‌یه‌كی ناشه‌فافه‌.

ئه‌شواق جاف، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له‌ فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان، له‌ چوارچێوه‌ی به‌شداریكردنی له‌ به‌رنامه‌ی باسی رۆژی كوردستان 24 گوتی: "هه‌موومان له‌گه‌ڵ چاكسازین، به‌ڵام ئه‌و چاكسازییه‌ی له‌ خزمه‌تی هاووڵاتیاندا بێت".

هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، عه‌بادی ده‌یه‌وێت ده‌سه‌ڵاتی یاسایی خۆی، بۆ پاكتاوكردنی "دژه‌كانی"ی خۆی به‌كاربهێنێت، وه‌ك هه‌ر سێ جێگری سه‌رۆك كۆمار و جێگره‌كانی سه‌رۆك وه‌زیران.

هه‌روه‌ها روونیكرده‌وه‌، له‌وو قۆناغه‌دا هه‌مان مه‌به‌ستی هه‌یه‌ و هیچ نه‌خشه‌ڕێیه‌ی روونیش نییه‌ بۆ گۆڕانكارییه‌كان.