بەھۆی كەمتەرخەمی لەكارەكانیان 17 پرۆژەی وەبەرھێنان ھەڵوەشێندراونەتەوە
K24 – ھەولێر:
بەڕێوەبەری گشتی وەبەرھێنان لە ھەرێمی كوردستان تایبەت بە (كوردستان24) رایگەیاند، بەھۆی كەمتەرخەمی 17 پڕۆژە ھەڵوەشێندراونەتەوە.
موخڵیس موراد بەڕێوەبەری گشتی وەبەرھێنان لەھەرێمی كوردستان گوتی: "پێداچوونەوە بە پرۆژەكان دەكەینهوه، كەخۆی لە 747 پڕۆژە دەبینێتەوە".
موخڵیس موراد گوتیشی: "بەشێك لە پرۆژەكان تەواو كراون و ئەوانەی دیكە لە جێ بەجێكردندان و بەھۆی تەواونەكردن و كەمتەرخەمی 17 پڕۆژەمان لەوەبەرھێنەران وەرگرتووەتەوە، لەمە بەدوا بە پێی یاسا ھەر وەبەرھێنەرێك لە كاتی خۆی پرۆژەكانی تەواو نەكات گرێبەستی لەگەڵ ھەڵدەوەشێنینیەوە".
ھاوكات بەڕێوەبەری گشتی وەبەرھێنان لە ھەرێمی كوردستان دەشڵێت: "لە ساڵی رابردوو تا ئێستا مۆڵەتمان داوەتە 47 پڕۆژە كە بەشێك لە پڕۆژەكان بیانین، بەمەش رێژەیەكی باش لە سەرمایەی نێوخۆ و بیانی بە گەڕ دەخرێن".