لە فڕۆكەخانەیەكی ژاپۆن رۆبۆت پێشوازی لە میوان و گەشتیاران دەكات
K24 – ھەولێر:
فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی "ناریتا" له تۆكیۆی ژاپۆن به رۆبۆت پێشوازی له میوان و گه‌شتیارانی بیانی ده‌كرێت، رۆبۆته‌كه به هێمنی و به سێ زمان هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ میوان و گه‌شتیاران ده‌كات و جگه له وڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره‌كان، گه‌شتیارانی به‌ره‌و شوێنی مه‌به‌ست رێنمایی ده‌كات.
میتسۆبێشی ی‌و ئێف جه‌ی، به‌ڕێوه‌به‌ری رێنمایی له بانكی تۆكیۆ دەڵێت: "
پێشوازی له گه‌شتیارانێكی زۆر ده‌كه‌ین كه له ده‌ره‌وه‌ی وڵات دێن، ئه‌م رۆبۆته زانیاری‌یان پێده‌دات له باره‌ی چۆ‌نیێتی ئالوگۆڕكردنی دراوه‌كان، وه‌كوو دۆلار و یورۆ".
ئه‌م رۆبۆته باڵای ته‌نیا شه‌ست سه‌نتی مه‌تره‌و ژیرییه‌كی سه‌رسوڕهێنه‌ری هه‌یه له چۆنییه‌تی رێنمایی كردنی گه‌شتیاران به‌ره‌و شوینی مه‌به‌ستیان.
جیا له زیره‌كییه‌كه‌ی، شێوازی ره‌فتار و ئاخاوتنی سه‌رنجی گه‌شتیارانی راكێشاوه.
هلفرێد برۆنه‌ر، زانا له په‌یمانگه‌ی ته‌كنۆلۆجیای نه‌مساوی گوتی: "ئه‌م رۆبۆته زۆر جێگه‌ی بایه‌خه‌و له هه‌ڵسوكه‌وتیش دا زۆر باشه، به‌ڵام ئێمه له ئه‌وروپا و نه‌مسا به‌بینی ئه‌م جۆره رۆبۆتانه رانه‌هاتووین، چونكه گه‌شتیار و كڕیاره‌كان له ئه‌وروپا وه‌كوو ئه‌وانه‌ی ژاپۆن نین".
كارین كرامفالس، دیزاینه‌ری فۆتۆگرافیك گوتی: "ئەمە شتێكی زۆر سه‌یرو سه‌رنجڕاكێشه بۆ من، چونكه پێشتر جگه له مرۆڤ، قسه‌م له‌گه‌ڵ هیچ شتێكی دیكه نه‌كردووه".
ئه‌و رۆبۆته ناوی ئێن ئه‌ی ئۆیه و به ناو ناسراوه له‌مه بەدوا له بڕی مرۆڤ له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی "ناریتا" له تۆكیۆ پێشوازی له گه‌شتیاران ده‌كات.
لە وڵامدانه‌وه و پێدانی رێنمایی به گه‌شتیاران كێشه‌ی ده‌ربڕین و ئاخاوتنی نییه و به زمانه‌كانی ژاپۆنی و ئینگلیزی و چینی وڵامی گه‌شتیاران ده‌داته‌وه له سه‌ر گۆڕینه‌وه‌ی دراوی بیانی نرخه‌كانیان پێ ده‌ڵێت.