رێگه مه‌ده‌ن منداڵه‌كه‌تان به‌م شێوه‌يه دانيشێت
K24- هه‌ولێر
هه‌ندێك له منداڵان به شێوازى پيتى (w) ئينگليزى له‌سه‌ر زه‌وى داده‌نيشن، زۆربه‌ى دايك و باوكانيش دركيان به مه‌ترسييه‌كانى ئه‌م جۆره دانيشتنه نه‌كردووه.
له توێژينه‌وه‌يه‌كى پزيشكيدا كه له‌لايه‌ن "د.كلوديا تشالونێر" پسپۆرى تايبه‌ت به چاره‌سه‌رى فيزيايى ئه‌نجامدراوه، ده‌ريخستووه، شێوازى دانيشتنى مندڵان به‌شێوه‌ى پيتى (w) كاريگه‌رييه‌كى خراپى هه‌يه له‌سه‌ر شان و مل و هه‌روه‌ها جومگه‌كانى ئه‌ژنۆ و ماسولكه‌كان ره‌نگه له‌داهاتوودا كاريگه‌رى هه‌بێت له‌سه‌ر رۆيشتنيشى و نه‌توانى به‌شيوازێكى ئاسايى رێبكات.
ئه‌و پزيشيكه رێنمايى دايك و باوكان ده‌كات و ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر بينيتان منداڵه‌كه‌تان به‌و شيوازه دانيشتبوو، به‌هيچ جۆرێك رێگه‌ى پێ مه‌ده‌ن و هه‌وڵبده‌ن له‌رێگه‌ى هاندان و قسه‌ى خۆش بتوانن قه‌ناعه‌ت به منداڵه‌كانتان بكه‌ن به‌م جۆره دانه‌نيشن، ئه‌گه‌ر هه‌ر ره‌تيشى كرده‌وه ياخود به‌گوێى نه‌كردن، پێويسته له‌سه‌رى ئارام بگرن، چه‌ند جارێكى ديكه له‌گه‌ڵى هه‌وڵبده‌ن و هه‌ر شتێك ئاره‌زووى ده‌كات بۆى بكڕن، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ى به‌م جۆره دانه‌نيشێت تا ئه‌و كاته‌ى دانيشتنى خۆى رێك ده‌كات".