كیا ئۆتۆمبێلی نیرۆ ده‌خاته بازاڕه‌وه كه به به‌نزین و كاره‌با كار ده‌كات
K24 – ھەولێر:
كۆمپانیای كیا مۆتۆرز بۆ ئه‌مساڵ له‌هه‌وڵی فرۆشتنی 40 هه‌زار ئۆتۆمبێلی چوار پستۆن دایه ، له‌بازاڕه‌كانی كۆریای باشوور‌و جیهاندا، به‌تایبه‌ت له جۆری نیرۆ كه به كاره‌باو به به‌نزین كار ده‌كات له پێناو كه‌مكردنه‌وه‌ی بڕی ده‌رهاوێشته غازییه‌كان.
كۆمپانیای كیای كۆری رایگه‌یاندووه ، پلانیان داناوه بۆ ساڵی 2016 نزیكه‌ی 40 هه‌زار ئۆتۆمبێل له بازاڕه‌كاندا بفرۆشن و به‌تایبه‌ت له جۆری كیا نیرۆ كه تاكه ئۆتۆمبێله هه‌م به‌كاره‌باو هه‌م به به‌نزین كار ده‌كات.
كۆمپانیاكه ئه‌وه‌شی روونكردووەته‌وە، كه له نیوه‌ی دووه‌می ئه‌مساڵ ئه‌م جۆره ئۆتۆمبێله ده‌خه‌نه بازاڕه‌كانی ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكاوه، ئه‌وه له‌كاتێكدایه به‌هۆی زیادبوونی پیسبوونی ژینگه‌وه خواست له‌سه‌ر ئۆتۆمبێله كاره‌باییه‌كان له‌بازاڕه‌كاندا زیاتر بووه.
كیا كە كۆمپانیای تایبەت بە دروستكردنی ئۆتۆمبێلە لە ساڵی 1944 لە كۆریای باشوور دامەرزراوە، بارەگای سەرەكی لە سیئۆلی پایتەختی ئەو وڵاتەیە.