تەقەکەرەکەی کۆنگرێسی ئەمریکا دەڵێ نێدراوی خودام

لە نێو کۆنگرێسی ئەمریکا تەقەی کرد و پۆلیسێکی بریندار کردووە

K24-هەولێر

فەرماندەی پۆلیسی کۆنگرێسی ئەمریکا رایگەیاند پێمان وایە رووداوی تەقەکردن لە نێو باڵەخانەی کۆنگرێسی ئەمریکا تاکە کەسێک ئەنجامیداوە، هاوکات دوو سەرچاوە ئاشکرایان کرد کە تەقەکەرەکەی کۆنگرێس پێشتر گوتوویەتی "نێدراوی خودام".

فەرماندەی پۆلیسی کۆنگرێسی ئەمریکا، ماسیۆ فیردیرۆسا راشیگەیاند: "پێمان وایە رووداوی تەقەکردن لە نێو باڵەخانەی کۆنگرێسی ئەمریکا (کە شەوی رابردوو روویدا) تاکە کەسێک ئەنجامیداوە و گومانلێکراوەکە کە تەقەی کردووە لای ئێمە ناسراوە".

ماسیۆ فیردیرۆسا گوتیشی: "هیچ بەڵگەیەک بەردەست نییە بۆ ئەوەی پێشبینیی ئەوە بکەین ئەوەی لە کۆنگرێس روویدا لە تەنیا تاوانێک زیاتر بێ و پۆلیس لە شوێنی رووداوەکە تەقەی لە گومانلێکراوەکە کرد دوای دوا هەوڵی بۆ پەڕینەوە لە ئامێری ئاشکراکردنی ئاسن کە هۆشداریدا، ئەمەش وای کرد گومانلێکراوەکە ئەو چەکە هەڵکێشێ کە پێی بوو".

هاوکات دوو سەرچاوەی پەیوەندیدار رایانگەیاند: "تەقەکەرەکە ناوی لاری راسیل داوسنە و تەمەنی 66 ساڵە و نووسراوەکانی دادگا کە لە مانگی دەیەی ساڵی 2015 دەرچوونە ئاشکرای دەکەن کە ناوبراو دانیشتنێکی کۆنگرێسی پەکخستووە و گوتوویەتی من نێدراوی خودام".

ئەمە لە کاتێکدایە بەهۆی رووداوی تەقەکردنەکەوە لە نێو بەشی سەردانیکەرانی کۆنگرێسی ئەمریکا باڵەخانەی کۆنگرێس و کۆشکی سپی ئەمریکا بۆ ماوەیەک داخران.

سەرچاوە: CNN، ئا: ئا ، ف