ئه‌گه‌ر شله‌يه‌ك به‌سه‌ر لاپتۆپه‌كه‌تدا رژا چۆن مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌يت؟
K24- هه‌ولێر
ئه‌گه‌ر هاتوو رۆژێك له رۆژان، له‌كاتى كارپێكردنى لاپ‌تۆپ، چاى ياخود قاوه ياخود هه‌ر خواردنه‌وه‌يه‌كت خوارده‌وه له‌ناكاو به‌سه‌ر لاپتۆپه‌كه‌تدا رژا راسته‌وخۆ ئه‌م كردارانه‌ى خواره‌وه ئه‌نجام بده:-
1-سه‌ره‌تا لاپتۆپكه‌ت له دوگمه‌ى سه‌ره‌كى بكوژێنه‌وه و به‌هيچ شێوه‌يه‌ك هه‌وڵنه‌ده‌يت پێى بكه‌يته‌وه بزانيت كار ده‌كات ياخود نا.
2-پارچه‌يه‌ك قوماش ياخود ئيسفنج بهێنه، به‌سه‌ر ئه‌و شوێنه دابێنه كه شله‌كه‌ى به‌سه‌ردا رژاوه تا ئه‌و كاته‌ى به‌شێكى زۆرى شله‌كه هه‌ڵده‌مژێت.
3-پاشان وشكه‌ره‌وه‌يه‌ك بهێنه، هه‌وڵده تا ده‌توانى ته‌واو وشكى بكه‌يته‌وه.
4-ئه‌گه‌ر زانيت هێشتا دڵۆپ دڵۆپ ياخود ته‌ڕاييه‌ك هه‌يه له‌نێوان دوگمه‌كانى لاپ‌تۆپ، واباشتره بيخه‌يته به‌ر پانكه‌يه‌ك بۆ ماوه‌ى چه‌ند كاتژمێرێك به‌جێبهێڵى تا ئه‌و كاته‌ى ته‌واو وشك ده‌بێته‌وه، ئينجا تاقيى بكه‌ره‌وه بزانه كار ده‌كات، ئه‌گه‌ر هه‌ر كارى نه‌كرد زۆر ده‌ستكارى مه‌كه راسته‌وخۆ بچۆ بۆ لاى دوكانى چاككه‌ره‌وه‌ى لاپ‌تۆپ.