نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هه‌وڵده‌دات 450 هه‌زار په‌نابه‌ری سووریی دووباره نیشته‌جێ بكاته‌وه

K24 – هه‌ولێر:
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند هه‌وڵده‌دات به هاتنی كۆتایی ساڵی 2018، 450 هه‌زار په‌نابه‌ری سووریی دووباره نیشته‌جێ بكاته‌وه.
به به‌شداری بان كی مون سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و فیلیپۆ گراندی كۆمیسیاری باڵای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری په‌نابه‌ران، له‌سه‌ر ئاستیی وه‌زیره‌كان سبه‌ینێ له جنێڤ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك گرێده‌درێت.
ئه‌دریان ئێدواردز گوته‌بێژی كۆمیسیۆنی باڵای كاروباری په‌نابه‌رانی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا گوتی: "ئه‌و چوارچێوه نێوده‌وڵه‌تییه‌ی ئێستا تێیداینه، به ته‌واوه‌تی ده‌زانین ئێمه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌ڵوێستێكی ئاڵۆز ده‌كه‌ین".
ئه‌دریان ئێدواردز گوتیشی: "زیادبوونی مه‌ترسییه‌كان له زۆرێك له وڵاتان و به سیاسه‌تكردنی زیاتری مه‌سه‌له‌ی په‌نابه‌ران و ئاواره‌بوون و داواكاری په‌نابه‌رێتی، ئه‌وه شتێكی زه‌حمه‌ته".
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز، و: م.ح